Accessibility links

بەرپرسانی پـێشمەرگە: داعش لە باشورى كەركوک هێز كۆدەكاتەوە


بەرپرسانى هێزى پێشمەرگە لە كەركوک و خورماتوو ، دەڵێن داعش هێزێكى زۆرى هێناوەتە ناوچەكە و هێزى پێشمەرگەش خراوەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە.

وەستا رەسوڵ فەرماندەى میحوەرى باشورى كەركوكى پێشمەرگە، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"لە باشورى كەركوك هێزى پێشمەرگە و داعش بە هاوەن سەنگەرەكانى یەكترى بۆردومان دەكەن و بە دۆشكەش تەقە لە یەكترى دەكەن."

وتیشى"داعش لەناو حەویجەدا لە 1000 چەكدار كەمترى نیە و هەركات بۆى بڕەخسێت هێرش دەكاتە سەر پێشمەرگە."

لاى خۆشیەوە عەبدوڵا بۆر فەرماندەى میحوەرى خورماتووى هێزى پێشمەرگە، ئاماژەى بەوەكرد داعش هێزێكى زۆرى هێناوەتە سنورى خورماتوو ، وتى"پێدەچێت داعش نیازى دەستپێكردنى هێرشى هەبێت."

هەفتەى ڕابردوو داعش لە باشورى كەركوك هێرشى كردە سەر حەشدى شەعبى و هێرشەكەى تێكشكێنرا ، نەجات حسێنى فەرماندەى حەشدى شەعبى لە كەركوك دەڵێت"ژمارەیەكى زۆر تەرمى داعش بەرانبەر سەنگەرەكانمان كەوتوون و داعش ناتوانێت تەرمەكان بباتەوە."

لە ئێستادا فڕۆكەكانى هاوپەیمانان بە وردى چاودێرى جموجۆڵى داعش دەكەن لە ناوچەكانى دەوروبەرى كەركوك و ، هێزى پێشمەرگەش خراوەتە ئامادەباشیەوە بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر هێرشێک كە داعش بیكاتە سەریان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00

XS
SM
MD
LG