له به‌رنامه‌ی کورد له تاراوگه باسی سـاڵیادی کۆچی دوایی خانم په‌روین موشیر وه‌زیری ده‌که‌ین که له 18 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2010 له نه‌خۆشـخانه‌ی ڕۆیاڵ له به‌ریتانیا کۆچی دوایی کرد.
خانمی موشیر وه‌زیری بێژه‌ری هه‌ره به‌ناوبانگ و ناسراوی ڕادیۆی کوردی کرماشان بوو که له ته‌مه‌نی 69 سـاڵیدا له تاراوگه کۆچی دوایی کرد.
بۆ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له ژیانی ئه‌و خانمه به‌رزه‌ی کورد له بورای ڕاگه‌یاندن وه‌ک پـێشـکه‌شکار و بێژه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی شیعری کوردی له ڕادیۆکانی به‌شی کوردی ئێران هه‌تا سـاڵانی کۆتایی حه‌فتاکان.
به‌ڕێز شیخ ئه‌سعه‌د سراجه‌دین نه‌قشبه‌ندی هاوسه‌ری په‌روین خانم به‌شـداری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی کورد له تاراوگه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ی کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 17:50 خوله‌كه.