Accessibility links

مایک پـێنس جێگری سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا


لەگەڵ گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشـکی سـپی، مایک پـێنس فەرمانڕەوای ویلایەتی ئیندیانا پـۆستی جێگری سەرۆک دەگرێتەدەست.

پـێنسی تەمەن 57 سـاڵ، سیاسەتمەدارێـکی کۆنەپارێزی کۆماریـیە، لە شاری کۆڵمبسی ویلایەتی ئیندیانا گەورەبووە و لە زانکۆی هانۆڤەری شاری هانۆڤەری ویلاتەکەی مێژووی خوێندووە و لە زانکۆی ئیندیانا ڕۆبەرت مەککنی لە شاری ئیندیاناپـۆڵس یاسای خوێندووە.

لە هەردوو ساڵی 1988 و 1990 خۆی بۆ ئەندامێتی کۆنگرێس کاندیدکرد، بەڵام سەرکەوتنی بەدەسـت نەهێنا. لە نێوان ساڵانی 1994 هەتا 1999 پـێشکەشکارێـکی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنێـکی کۆنەپارێزبوو. ساڵی 2000 جارێـکی دیکە خۆی بۆ ئەندامێتی کۆنگرێس کاندیدکرد و سەرکەوتنی بەدەسـتهێنا، لەو پـۆستە بە هەڵبژاردن مایەوە هەتا سـاڵی 2013 .

پاشان خۆی بۆ پـۆستی فەرمانڕەوای ویلایەتی ئیندیانا کاندیدکرد و سەرکەوت. لە سـاڵی 2013 وە هەتا ئێستا لەو پـۆستەدایە. 20 ی مانگی یەکی ساڵی 2017 بە فەرمی پـۆستی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەگرێتەدەست.

مایک پـێنس بەوە ناسراوە لە دژی لەباربردنی منداڵە. کاتێـک لە کۆنگرس بوو هەوڵێـکی زۆری دا بۆ دانانی یاساکانی ڕێگەگرتن لەو کارە. هەروەها لە دژی ئەوەش بوو ڕەگەزنامەی ئەمەریکایی بەو کەسانە بدرێت کە باوکیان یان دایکیان بە نایاسایی لە ئەمەریکا بن. بەڵام گوتویەتی لەگەڵ ئەوەدا نیـیە ڕێگە لە موسڵمانان بگیرێت لەوەی کۆچ بۆ ئەمەریکا بکەن، دەڵێت ئەوە جێی قبوڵ نیـیە و کارێـکی نادەستوری دەبێت.

سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە، ساڵی 2003 دەنگی بۆ شەڕی عێراق و ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن داوە ، ساڵی 2011 پـشتیوانی کردووە لە بەشداریکردنی ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ لابردنی موعەمەر قەزافی لەسەر دەسەڵات.

XS
SM
MD
LG