Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا: ئەگەر کۆریای باکور هەرچ هێرشێکی لەشکری بکات زۆر بە توندی وەڵام دەدرێتەوە

  • VOA News

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەربێت و کۆریای باکور هەرچ هێرشێکی لەشکری ئەنجام بدات، ئەوا ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی ئێجگار توند و کاریگەرانە دەبێتەوە.

ماک پـێنس ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی وتارێکیدا بۆ سەربازانی ئەمەریکایی لەسەر گەشتی فڕۆکە هەڵگریUSS Ronald Reagan کە لە ئێستادا لە بەندەرێـکی ژاپـۆن لەنگەری گرتووە، ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی کۆریای باکور گەورەترین مەترسیـیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەی ئاسیا پاسفیک.

گوتیشی ڕێبەرانی کۆریای باکور لە مێژەوە هەوڵ دەدەن بۆ پەرەپـێدانی چەکی بالیستی و ناوکی، وە میلـلەتەکەیان هەژارکردووە و ناوچەکەیان نیگەران کردووە لە پـێناو گەیشتن بەم ئامانجە مەترسیدارەیان.

باسی لەوەش کرد کە بە درێژایی ڕابردوو ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە هەوڵیان دابوو بە ڕێگەی ئاشتیـیانە وەها لە کۆریای باکور بکەن دەسـتبەرداری بەرنامەکانی چەکی بالیستی و ناوکی ببێت، بەڵام هەمیشە پـیۆنگیانگ بە فرتوفێڵ و شکاندنی بەڵێنەکانی و تاقیکردنەوەی ناوکی و موشەکی وەڵامی هەوڵەکانی داوەتەوە.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا گوتی " وەک چۆن سەرۆک ترامپ گوتی سەردەمی سیاسەتی پـشوودرێژی بەسەرچوو."

دەقی وتارەکەی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG