ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆنیش ده‌ستیان کردووه به هه‌وڵێک بۆ هێورکردنه‌وه‌ی پشێویه سیاسیه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا.
په‌یمان عیزه‌دین ، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانین و هه‌ستکردن به لێپرسراوێتی به‌رامبه‌ر به بارودۆخه‌که کۆی کردوونه‌ته‌وه ده‌ستیان کردووه به هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردن.
په‌یمان عیزه‌دین که یه‌کێکه له‌و په‌رله‌مانتارانه ، له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، باسیش له‌وه ده‌کات که ڕه‌وشی کوردستان له ئێستادا وه‌ک ڕه‌وشی یاسای باری نائاسایی سه‌پێندرابێت به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرابێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:12 خوله‌که.