Accessibility links

ئۆپەراسیۆنە ئاسایشیـیەکەی پاریس بە کۆتایی هات و 2 چەکدار کوژراون و 7 ی دیکە دەسـتگیرکران


دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا دەڵێن ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەی سان دوونیی باکوری پاریس بە کۆتایی هات کە ئەنجامدرا بە مەبەستی دەسـتگیرکردنی ژمارەیەک لەو کەسانەی گومان دەکرێت دەسـتیان لە هێرشە تێرۆرستیـیەکانی شەوی هەینی هەبووبێت.

پـۆلیسی فەڕەنسا دەڵێت لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکە دوو لە گومانبارە چەکدارەکان کوژراون کە یەکێـکیان ژنێـک بووە و خۆی تەقاندووەتەوە. لە هێزەکانی ئاسایشیش 5 پـۆلیس بە سووکی برینداربوون و سەگێـکی پـۆلیسیش کە تەمەنی 7 سـاڵ بوو بە گوللەی چەکدارەکان کوژراوە.

دەشڵێن 7 کەس لە گومانبارەکان دەسـتگیرکراون، لەوانە سیانیان پـۆلیس لە ئەپارتمانی تێرۆرستەکان دەریانهێناون و دووانیان لە دوو ئەپارتمانی تەنیشتیان و دووانەکەی دیکە لە دەرەوەی ئەپارتمانەکە.

پاش تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەکە هێزەکانی پـۆلیس کەوتنە پـشـکنینی ئەپارتمانی تێرۆرسـتەکان و مەترسیـیان هەیە بۆمبیان تیادا چاندبێت.

بەپـێی کاربەدەسـتان ئەمانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکە دەسـتگیرکردنی عەبدولحەمید ئەباعود بووە کە کەسێـکی عەرەبە و هەڵگری ڕەگەزنامەی بەلجیکیـیە و لە سوریا لە نێو داعش بووە و گومان دەکرێت نەخشەداڕێژەری هێرشەکانی شەوی هەینی پاریس بووبێت.

XS
SM
MD
LG