Accessibility links

بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە هێرشی تێرۆرستی کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئاسایشی لە فەڕەنسا دەبەسترێت


بێرنارد کازێنۆڤ وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا
بێرنارد کازێنۆڤ وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا

بڕیارە وەزیرانی گواستنەوە و ناوخۆی ژمارەیەک وڵاتی دراوسێی فەڕەنسا لە پاریس کۆبـبنەوە بە مەبەستی تاووتوێکردنی چۆنێتی گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی بە تایبەتی ئەوانەی هاتووچۆ بە هێڵە گشتیـیەکان دەکەن.

بەرنامە دانراوە کۆبوونەوەکە ڕۆژی شەممە لە پاریسی پایتەخت ببەسترێت بە بەشداری هەر یەک لە ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا و بەلجیکا و لۆکسمبورگ و هۆڵەندا و سویسرا و فەڕەنسا.

بێرنارد کازێنۆڤ وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لەم بارەیەوە گوتی بەنیازن لەو کۆبوونەوەیەدا تاووتوێی کۆمەڵێـک پـێشـنیاری کۆنکرێتی بکەن.

هەروەها گوتی دیانەوێت سیستەمێـکی باشتر ڕێکخراو و هەماهەنگ لە نێوان ئەو وڵاتانە دابنێن بۆ چاودێرێکردنی هێڵەکانی هاتوچۆ چ لە فڕۆکەخانەکان بێت یان لە شوێنەکانی دیکەی هاتوچۆی گشتی.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی هەینی ڕابردوو کەسێـکی مەغریبی لە نێو شەمەندەفەرێـک کە لە برۆکسلەوە بەرەو پاریس دەرچووبوو، بە نیازبوو کۆمەڵکوژیـیەک تیایدا ئەنجام بدات، بەڵام لە لایەن سێ ئەمەریکایی و بەریتانیـیەک ڕێگەی لێگیرا. کەسەکە چەکێـکی کڵاشینکۆڤ و 9 مەخزەنی پـێگیرابوو لەگەڵ دەمانچەیەک و بۆمبێـکی مۆلۆتۆف. دەڵێن پـێشتر چووە بۆ سوریا.

XS
SM
MD
LG