که‌سێکی گومان‌لێکراو سه‌ر به ئیسلامی توندڕه‌و شه‌مه له فڕۆکه‌خانه‌ی پاریس ده‌سترێژی لێ‌کرا و کوژرا که هه‌وڵی دا تفه‌نگی سه‌ربازێکی پاسه‌وان بدزێت، وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی وڵات گوتیان.
ئه‌و پیاوه که ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس وه‌ک زه‌ید بن بڵقاسم ته‌مه‌ن 39 ساڵی ده‌ناسێنێت ده‌ڵیت سه‌ربازه‌که‌ی خسته سه‌ر ئه‌رد و هه‌ویستوویه‌تی تفه‌نگه‌که‌ی لێ بستێنێ، به‌ڵام سه‌ربازه پاسه‌وانه‌کانی تر ده‌سترێژیان له پیاوه‌که کردووه و کوشتوویانه، وه‌ک وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕانسه گوتی.
هیچ که‌سی تر له ئه‌و ڕووداوه‌دا بریندار نه‌بووه که کاتژمێر 8:30 سه‌ر له به‌یانی به کاتی خۆجێێ له فرۆکه‌خانه‌ی ئۆرلی پاریس ڕوویدا.
ئافیسی دادوه‌ری پاریس گوتی پیاوه‌که له ساڵی 2015 خانوو خرایه ژێر پشکنین دوای ئه‌وه‌ی هێرشی تێڕۆرسی له پاریس ڕوویدا که 130 که‌س تێیدا کوژران و له به‌ر ئه‌وه‌ی گومان هه‌بوو که ناوبراو په‌یوه‌ندی به ئیسلامی ڕادیکاڵ هه‌یه.
پولیس هۆی ئه‌م هێرشه‌ی بۆ سه‌ر سه‌ربازانی هێزی ئاسمانی ڕوونه‌کرده‌وه‌ه، به‌ڵام ئافیسی دادوه‌ری پاریس گوتی لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن به‌شی دژه تێرۆره‌وه ده‌ستی پێکردووه. باب و برای پیاوه‌کوژراوه‌که شه‌مه له لایه‌ن پولیسه‌وه گیراون.
ئه‌و سه‌ربازه‌ی هێرشی کرایه سه‌ر ئه‌ندامی هێزه‌کانی تایبه‌تییه که له‌وه‌تا هێشه‌کانی تێرۆرستی له 2015 پاسه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌کان، ناوه‌نده‌کانی ئاینی و شوێنه گشتییه‌کانی دیکه ده‌که‌ن.