نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تری ئه‌وروپایی له کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی یوئێندا چونه ده‌رێ له‌و ده‌مه‌دا که سه‌رۆکی ئێران وتاره‌که‌ی پێشکه‌ش ده‌کرد.
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، زۆر به توندی ڕه‌خنه‌ی له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت و هه‌روه‌هاش له ئیسرائیل و ده‌یگووت زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا په‌لاماره تێرۆریستیه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ریان وه‌ک بیانویه‌ک به‌کار هێناوه تا هێرش بکه‌نه سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق.
ئێران له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌مریکاشدا له ناکۆکیدایه به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌یه‌وه.
زۆر جاران سه‌رۆکی ئێران له‌و سه‌کۆیه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه گومانی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵ کوژی جوله‌که‌کان (هۆلۆکۆست) ودژی وه‌ستاوه‌ته‌وه.
له وتاره‌که‌یدا سه‌رۆکی ئێران لۆمه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکای کرد بۆ زۆرێک له کێشه و قه‌یرانه جیهانیه‌کان له‌وانه قه‌یرانی دارایی و هه‌روه‌هاش باڵا ده‌ستی له نێوه‌نده‌کانی سیاسه‌ت دانانی جیهانیدا.
هاوکاتی وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئێران سه‌دان که‌سیش له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی کۆبونه‌وه‌که خۆپیشاندانیان دژی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌کرد.
ڕیزا مه‌نوچه‌هری، ڕۆژنامه‌وان: چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان له ده‌می وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئێران‌دا یانی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی: له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ئه‌مساڵ سه‌رۆکی ئێران لاواز دیار بوو و له وتاره‌که‌شیدا باسی له‌و شه‌پۆله نه‌کرد که وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه و هه‌روه‌ها باسی فه‌له‌ستینیشی نه‌کرد.
فازیل وه‌لیان، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه: سه‌رۆکی ئێران که ئێستا و پێشتریش داوای ڕۆڵی زیاتر و به‌رفراوان کردنی دیموکراسی و ڕاستگۆیی ده‌کات، جێی سه‌رسوڕمانن.
مادیح ئه‌حمه‌دی، ڕۆژنامه‌وان و چاودێری سیاسی: سه‌رۆکی ئێران هه‌موو شتێک وه‌ک کارتی فشارکردنه سه‌ر به‌رامبه‌ر به‌کار ده‌هێنێت.
هه‌راسکردن و تۆقاندن و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ به‌شێکی دانه‌بڕاوه له سیاسه‌تی ناوخۆیی کۆماری ئیسلامی ئێران.
له‌وه‌تای ڕاگه‌یاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979 وه وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن هه‌رگیز به پێی ڕێوشوێن و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان کاری نه‌کردووه بۆ مافه‌کانی تاکه که‌س له ئێران‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:09 خوله‌كه.