ڕۆژی چواری مانگی پێنجی ساڵی دوو هه‌زار و ده له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ڕۆژنامه‌وانی لاو ( سه‌رده‌شت عوسمان ) له‌به‌رده‌م کۆلیژه‌که‌یدا ڕفێندرا و دواتر ته‌رمه‌که‌ی له ناو شاری موسڵ دۆزرایه‌وه.
کوژرانی ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه ناڕه‌زاییه‌کی گشتی له هه‌رێمه‌که‌دا لێکه‌وته‌وه. سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق فرمانی دا به پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی لێکۆڵینه‌وه کردن له‌م ڕووداوه.
ئه‌م لیژنه‌یه کاری خۆی ده‌کرد، تا ئه‌وه بوو ڕۆژی پازده ی نۆ ، واته پاش زیاتر له چوار مانگ ڕاگه‌یاندنێکی بڵاو کرده‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه کراوه، کوژرانه‌که‌ی ( سه‌رده‌شت عوسمان ) په‌یوه‌ندی هه‌یه به جم وجۆڵهکانیهوه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوێکی تێرۆریستی‌دا.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه " له پاش کۆکردنه‌وه و تاووتوێکردن و شیکردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان له سه‌رچاوه‌ی جیاجیاوه له لایه‌ن لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌وه، ده‌رکه‌وت که‌سێکی سه‌ر به گرووپی ئه‌نسار ولئیسلام به ناوی هشام مه‌حمود ئیسماعیل ، ده‌ستی هه‌بووه له شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسماندا"
وه‌ک له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه" سه‌رده‌شت عوسمان ، په‌یمانی کارکردنی به ئه‌نسارولئیسلام دابوو، به‌ڵام کاره‌کانی نه‌کردووه و کوشتویانه".
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تی لێکۆڵینه‌وه له کوژرانی ڕۆژنامه‌وانی لاو ( سه‌رده‌شت عوسمان ) کاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا، له‌وانه ڕاگه‌یاندنی که‌مپه‌ینی نوێ له پێناو ڕێگرتن له سه‌رکوتکردنی ئازادیه‌کانی ڕاده‌ربڕین، هه‌وڵدان بۆ بانگهێشتکردنی ئه‌و لیژنه تایبه‌ته‌ی لێکۆڵینه‌وه بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، هه‌روه‌ها نامه‌ی ناڕه‌زایی ڕۆشنبیران و ڕوناکبیران و ڕۆژنامه‌وانان.
کاردانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش هه‌بوون.
کۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان بنکه له نیۆیۆرک له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات" تا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی متمانه پێکراو له‌سه‌ر کوژرانه‌که‌ی ڕۆژنامه‌وان ( سه‌رده‌شت عوسمان ) بکرێت".
وه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی کۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌واناندا هاتووه " ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی کراوه متمانه‌ی پێناکرێت ، هه‌ر بۆیه کۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان داوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی متمانه پێکراو ده‌کات له دۆسێی کوژرانی ڕۆژنامه‌وان سه‌رده‌شت عوسماندا".
فایه‌ق تۆفیق، جێگری وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق : وه‌زیری ناوخۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یه و ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه نییه.
کاروان ساڵح، ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق : تا ئێستاش ئێمه له ناو و له که‌سایه‌تی ئه‌و لیژنه تایبه‌ته‌ی لێکۆڵینه‌وه کردن نازانین.
ڕه‌حمان غه‌ریب، ڕێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکیکردن له ڕۆژنامه‌وانان و مافه‌کانیان: ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی لیژنه تایبه‌ته‌که‌ی لێکۆڵینه‌وه له دۆسێی کوژرانه‌که ، ڕۆژنامه‌وان( سه‌رده‌شت عوسمان) ی له قوربانییه‌وه کرده تاوانبار.
ئارام سه‌عید، ڕۆژنامه‌وان له کۆمپانیای ووشه: هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان بۆ ڕێگه‌گرتنه له سه‌رکوتکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمه‌که‌دا.
شۆڕش ئه‌مین، ئه‌ندامی که‌مپه‌ینی بێده‌نگ نابیین: تکا ده‌که‌ین که‌سێتی سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆر مه‌که‌نه‌وه.
ئه‌نوه‌ر حسێن، سکرتێری لیژنه‌ی داکۆکیکردن له ڕۆژنامه‌وانان، له سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: سه‌ندیکا بیه‌وێت و نه‌یه‌وێت، سه‌رده‌شت عوسمان له ناو کۆمه‌ڵگای کوردستاندا به ڕۆژنامه‌نووس ناسراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:23 خوله‌که.