جارێکی تریش هه‌وڵه‌کان له په‌رله‌مانی عێراقدا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه بۆ گۆڕانکاری کردن له ژماره‌یه‌ک له به‌نده‌کانی ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا.
گه‌لێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌مجاره که لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له پێشه‌نگیدایه به مه‌به‌ستی تۆکمه‌کردنی حکومه‌تی نێوه‌نده له به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای لاواز کردنی هه‌رێمه‌کان.
پێشتر زۆرێک له‌وانه‌ی داوای ئه‌و گۆڕانکاریانه‌یان ده‌کرد مه‌به‌ستیان زیاتر له به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق بوو که بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان دانرابوو.
بیانوی ئێستا بۆ گۆڕانکاری کردن له ده‌ستوردا هه‌رچه‌نده له ساڵی 2005 دا نزیکه‌ی 12 ملیۆن عێراقی ده‌نگی ئه‌رێیان پێدابوو، ناکۆکی نێوان حکومه‌ت و په‌رله‌مانتارانه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی لێکدانه‌وه‌ی به‌نده‌کانی ده‌ستور.
ئه‌وه‌ی له عێراقدا له‌سه‌ر ده‌ستور ئاشکرایه و نکوڵی لێناکرێت ئه‌وه‌یه هه‌ر لایه‌نێک به‌نده‌کانی ئه‌م ده‌ستوره به‌شێوه‌یه‌ک لێکده‌داته‌وه که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیدا بگونجێت.
عێراق ئه‌و وڵاته‌ی لێوان لێوه له قه‌یرانی سیاسی، ئایا له ئێستادا پێویستی به کارێکی له‌و جۆره هه‌یه یان مه‌سه‌له‌ی گرنگتر له ئارادان و پێویسته عێراقیه‌کان وه‌ک ئه‌رکێکی هه‌نوکه‌یی کاری له‌سه‌ر بکه‌ن.
ئیمان موحان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا: ئه‌م ده‌ستوره‌ی ئێستا له بارێکی نائاساییدا نوسراوه‌ته‌وه و پێویستی به ده‌ستکاریکردنه تا له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی عێراقدا بگونجێت.
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی: نه کاته‌که گونجاوه بۆ گۆڕانکاری له ده‌ستوردا و نه مه‌به‌ستیش له‌م گۆڕانکاریانه‌ی داواکراون ڕوون و ئاشکران و ده‌سکاریکردنی ده‌ستور کێشه‌ی سیاسی تریش به‌دوای خۆیدا دێنێت.
ئینتیسار عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه: لیستی ئه‌لعێراقیه هه‌رگیز جه‌خت له گۆڕانکاری له‌و به‌ندانه‌دا ناکاته‌وه که مالیکی داوای کردوون و ئه‌گه‌ریش پرسه‌که تایبه‌ت به زیادکردنی تاکڕه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌کانی مالیکی ئه‌وا هه‌رگیز ئه‌لعێراقیه له‌گه‌ڵیدا نابێت.
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی: به دووری نازانم مه‌به‌ستی سیاسیانه له پشت داواکاریه‌کانه‌وه بن بۆ گۆڕانکاری له ده‌ستوردا و به‌تایبه‌تیش ئه‌و ململانێیه‌ی له نێوان مالیکی و لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا هه‌یه.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان: ئه‌و ڕایه گونجاو نییه که بگوترێت چاکسازیه‌کانی ده‌ستور چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که به دوای خۆیدا دێنێت.
کۆمیته‌ی پێشوی په‌رله‌مان ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی وه‌ک پڕۆژه خستبویانه به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی سازشکردنی سیاسیانه‌ی لایه‌نه‌کانی عێراق بووه نه‌ک ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:25 خوله‌که.