ڕۆژی سێی ئه‌م مانگه ڕۆژی جیهانی ڕاگه‌یاندن بوو. ئاله‌م ڕۆژه‌دا زۆرێک له میدیاکارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، باسیان له‌وه بوو ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێک نییه بۆ یادکردنه‌وه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژێکه بۆ تێڕامان و وورد بوونه‌وه له‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان ده‌کرێن له هه‌رێمه‌که‌دا.
ئه‌م ڕایه وه‌نه‌بێت هه‌ر ته‌نها ڕۆژنامه‌وانان هه‌یانبوبێت، سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانی هه‌رێمه‌که‌ش کۆک بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ڕوانینه‌دا، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک گوتویه‌تی هه‌روادێ و پێشێلکاریه‌کان به‌رامبه‌ر میدیاکارانی هه‌رێمه‌که له زیاد بووندایه.
بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه پشێوی سیاسی ڕووی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه و خۆپیشانده‌ران داوای ڕیفۆرمی سیاسی ده‌که‌ن ، وه هاوکاتی ئه‌و ڕووداوانه توندوتیژی ڕوویانداوه.
ڕۆژانامه‌وانانیش بێبه‌ش نه‌بوون له‌و توندوتیژیانه که هه‌ر هه‌موویان ده‌چنه خانه‌ی پێشێلکاریه‌وه و هه‌ر له‌وێشه‌وه لاپه‌ڕه‌کانی ساڵانی پێشتریش که تایبه‌تن به کوژران و ده‌ستگیرکردن و جۆره‌کانی تری پێشێلکاری به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان هه‌ڵبدرێنه‌وه.
له به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی پانۆرامادا میوانداری ڕۆژنامه‌وان ئیبراهیم سه‌عید ، مامۆستای ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی و نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه به‌ختیار که‌ریم کراوه و له مێزگردێکی تایبه‌تدا باس له دیارده‌کانی پێشێلکاریه‌کان به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان ده‌کرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 20:08 خوله‌که.