هاوکاتی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کان و ئه‌وه‌ی به پشێوی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ناودێر ده‌کرێت ، پێده‌چێت هه‌نگاوی خۆی نابێت بۆ ناو په‌رله‌مانی عێراقیشدا.
ئه‌م جۆره په‌ره‌سه‌ندنه‌ی کێشه‌کان نیگه‌رانیه‌کی زۆری دروستکردوه ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ناکۆکیه سیاسیه‌کان ببنه ته‌گه‌ره و گرفت له‌به‌رده‌م ئه‌و داوایانه‌ی کورده‌کانی عێراقدا که هه‌یانه بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمه‌که‌یان.
په‌رله‌مانتارانی کورد له به‌غدا وه‌ها باسی ده‌که‌ن هه‌ریه‌ک له‌و داوایانه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژوویی خۆیان هه‌یه و جێبه‌جێکردنی هه‌ر یه‌ک له‌و داوایانه ده‌بێته کۆڵه‌که بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمه‌که.
پێشتر ئه‌و کاته‌ی فراکسیۆنی گۆڕان کشانه‌وه‌ی خۆی له هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان ڕاگه‌یاند ، ده‌سبه‌جێ ئه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا ، ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه هیچ گرفتێک بۆ گوتاری کوردی له په‌رله‌مانی عێراقدا دروست ناکات ، به‌ڵام ئێستا وه‌ک ده‌گوترێت باره‌که به ئاقارێکی تردا ده‌ڕوات و پێده‌چێت کاریگه‌ریش بکاته سه‌ر ئه‌و به‌رنوسی یاسایانه‌ی ده‌رهه‌ق به مافه‌کانی کورد له په‌رله‌ماندا ده‌خرێنه ڕوو. ئه‌م جۆره لێکدانه‌وه‌یه‌ش پاش قووڵ بوونه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان فراکسیۆنی گۆڕان و هاوپه‌یمانی کوردستان دێت له په‌رله‌مانی عێراقدا.
قاسم موحه‌مه‌د قاسم، نوێنه‌رێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه له فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق: ناکۆکیه‌کان ناکۆکی لابه‌لان و به تێپه‌ڕبوونی کات چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر زه‌ینه‌ڵ، نوێنه‌رێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه له فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق: سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق هاوسۆزه له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی گۆڕاندا و له‌وه‌ش ده‌چێت گۆڕان و لیستی عێراقی سپی لێک نزیک ببنه‌وه بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌ک.
کوێستان هه‌مه‌وه‌ندی ، سه‌رۆکی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق: ناکرێت واز له باسکردنی خوێنی خه‌ڵک بهێنرێت و باس له چه‌ند په‌نجه‌ره‌یه‌کی شکاو بکرێت و ئه‌گه‌ر بشزانین له هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر هه‌یه ، ئه‌وا کێشه‌کان نه‌ده‌هێنرانه به‌غدا.
به‌کر حه‌مه سدیق، ئه‌ندامی لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین کێشه قووڵبووه‌کانی نێوان لایه‌نه کوردیه‌کان له به‌غدا ببنه بابه‌تی مشت و مڕی ناو په‌رله‌مان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:50 خوله‌که.