دوابه‌دوای خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی شاری سلێمانی که توندوتیژی به دوای خۆیدا هێنا و هاوکاتی بڕیاردان له خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری عێراق ئه‌وه‌ی به ڕۆژی ده‌ربڕینی توڕه‌یی ناودێرکرا، لایه‌نی کوردی وه‌ک گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئاسایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی نارد بۆ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکوک.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه هه‌ر له‌وێش ده‌مێننه‌وه تا بارودۆخه‌که له که‌رکوک ئارام ده‌بێته‌وه و دڵنیایی دێته ئارا له‌وه‌ی پێکهاته‌ی کوردی له شاره‌که‌دا پارێزراوه.
له به‌رامبه‌ردا ئۆپزسیۆنی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێی وایه ئه‌وه‌ی له که‌رکوکدا ڕویداوه شتێکی ئه‌وتۆ نه‌بووه که به‌و شێوه‌یه گه‌وره بکرێت و ده‌شڵێت ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سیاسیه عه‌ره‌بیه که به مه‌ترسی دانراوه شوێنێکی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ریی نییه له که‌رکوکدا و ناشتوانێت ئاینده‌ی شاره‌که دیار بکات.
ئۆپزسیۆن له‌و بڕوایه‌دایه مه‌سه‌له‌ی که‌کوک له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستای هه‌رێمه‌که‌دا زیاد له پێویست گه‌وره کراوه.
ژه‌نه‌راڵ جه‌مال تاهیر ، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای که‌رکوک: ئه‌و مه‌ترسیه‌ی هه‌بوو جوڵاندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌خواست.
ڕۆژنامه‌وان عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا ، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری واڵا پرێس: ژماره‌یه‌ک ئاماژه هه‌بوون له ناو که‌رکوکدا وای کرد کورد هێزی خۆی بنێرێت.
ڕۆژنامه‌وان شوان داودی ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ: بۆ زانینی هه‌ڵوێستی فه‌رمیانه‌ی ئۆپزسیۆن پێویسته گوێ له ڕاگه‌یاندنه فه‌رمیه‌کان بگیرێن.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: باشه بۆ پێشتر هه‌نگاوێکی له‌م شێوه‌یه نه‌گیراوه‌ته به‌ر.
جوڵاندنی هێزی پێشمه‌رگه نه‌ک هه‌ر له ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به‌ڵکو له ناو په‌رله‌مانی عێراقیشدا مشت و مڕی زۆری لێکه‌وته‌وه ، به شێوه‌یه‌ک که بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان دوابخات ، پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی لیستی ئه‌لعێراقیه به گژ بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا چونه‌وه له پارێزگای که‌رکوک.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 11:32 خوله‌که.