دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داواکانی خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی و خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆی سلێمانی وه‌رگرت ، ڕۆژی هه‌ینی په‌رله‌مانتاران له کۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاساییدا ته‌واوی ئه‌و داوایانه‌یان خستۆته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه ، به مه‌به‌ستی دانانی میکانیزمی کارکردن وه‌ک هه‌ولێک بۆ به‌جێگه‌یاندنیان.
هاوکات سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش ، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمه‌که ، داوای له په‌رله‌مان کردووه ، ئه‌گه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت تاووتوێ بکرێت.
ڕۆژی 23ی دوو په‌رله‌مانی هه‌رێم راگه‌یاندنێکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا حه‌ڤده خاڵ خرابوونه ڕوو وه‌ک چاره‌سه‌رکردن بۆ ئه‌و ڕه‌وشه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی گرتۆته‌وه و هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌شدا داوای ئارام کردنه‌وه و هێورکردنه‌وه‌ی بار‌و دۆخه‌که کراوه و په‌یمانی ڕیفۆرمکردنێکی بنچینه‌ییش دراوه.
دکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق (فراکسیۆنی کوردستانی – یه‌کێتی) : دوو مه‌سه‌له هه‌ن پێویسته لێک جیا بکرێنه‌وه ، داواکانی خۆپیشانده‌ران و داواکانی لایه‌نه سیاسیه‌کان تا هاوڕاییه‌ک له نێوان فراکسیۆنه‌کانی ناو په‌رله‌ماندا بێته ئاراوه.
عومه‌ر حه‌مه‌ده‌مین ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق (فراکسیۆنی کوردستانی – پارتی) : هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت وه‌ک گرتنه‌به‌ری یه‌کێکه له ڕێوشوێنه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی بارودۆخی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق (فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان): پێم وانیه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ڕێگه چاره بێت ئه‌گه‌ر میکانیزمی نوێی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
ناسک تۆفیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق (فراکسیۆنی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان): خۆپیشانده‌ران داوایان نه‌کردبوو نوێنه‌ریان له کۆبونه‌وه نائاساییه‌که‌ی په‌رله‌ماندا هه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:00 خوله‌که.