دوو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ڕه‌ت بوو، له‌و ده‌مه‌وه ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێران و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سیڤیل له‌ژێر فشارێکی قورس و سه‌ختی ڕژێمه‌که‌ی ئێراندان.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له پاش ئه‌وه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی گه‌ڕێکی تری سه‌رۆکایه‌تی به‌ده‌ست هێنایه‌وه له هه‌ڵبژاردنێکدا که وه‌ک ده‌گوترێت فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کردن و یاریکردن به ئه‌نجامه‌کان ڕۆڵی تیادا بینیوه، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین پایته‌خت و هه‌ندێک له شار و شارۆچکه‌کانی تری ئێرانی گرته‌وه.
دووه‌م ساڵیادی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه مشت و مڕ له‌سه‌ره هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به به‌هاری عه‌ره‌ب ناوده‌برێت. ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه نیگه‌رانی لای جه‌مسه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی دروستکردووه ، چونکه هه‌ست به مه‌ترسیه‌کانی ده‌که‌ن له‌وه‌ی ئه‌زمونه‌کانی میسر وتونس و لیبیا و یه‌مه‌ن و سوریا له ئێران‌دا دووباره ببنه‌وه.
له دووه‌م ساڵیادی سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا، قه‌یرانی ناو ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا قوڵ بوونه‌ته‌وه و گه‌یشتونه‌ته ترۆپکه‌کانی ده‌سه‌ڵات.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه فازیڵ وه‌لیان: هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامیه‌وه کێشه‌و ناکۆکی هه‌بوون له ناو کۆماری ئیسلامی‌دا و له ئێستاشدا بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز سوودی له‌و ناکۆکیانه وه‌رنه‌گرتووه.
ڕۆژنامه‌وان مادیح ئه‌حمه‌دی: له‌گه‌ڵ ڕچه شکێنیه‌کانی له‌م دوو ساڵه‌ی ڕابردوودا هه‌بوون به‌ڵام هۆکار زۆرن بۆ ڕێگه‌گرتن له بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی.
ڕۆژنامه‌وان شه‌هاب شێخی: له پاش زیاتر له سی ساڵی شۆڕشی ئیسلامی، ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌یانه‌وێت ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌به‌رده‌م ڕای گشتیدا فه‌رامۆش بکات.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه تاهیر خالیدی: ڕه‌وشی ئێران ڕاپه‌ڕینێکی هاوشێوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌خوازێت و خه‌ڵکیش چاوه‌ڕوانییان هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 14:10 خوله‌که.