هاوکاتی په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که له به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانیه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌روادێ زۆرێک له شار و شارۆچکه‌کانی ئه‌م پارێزگایه ده‌گرێته‌وه ، و خه‌ریکیشه په‌ل ده‌هاوێت بۆ پارێزگاکانی تر له هه‌رێمه‌که‌دا.
له هه‌نگاوێکی بێ پێشینه‌دا ، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی کۆبونه‌وه‌یه‌ک له نێوان شاندێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا کرا.
نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا بریتی بوون له نه‌وشیروان موسته‌فا و قادری حاجی عه‌لی و موسته‌فای سه‌ید قادر.
لایه‌نی یه‌کێتیش پێکهاتبوون له هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مه‌لا به‌ختیار و دلێر سه‌ید مه‌جید.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ووتوێژه‌کان تایبه‌ت بوون به بارودۆخی کوردستان به گشتی و به تایبه‌تیش چۆنیه‌تی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی گونجاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ شه‌قامه‌کانی هه‌رێمه‌که.
قادری حاجی عه‌لی ، یه‌کێکه له گه‌وره هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: شاندی یه‌کێتی به‌ر له کۆبوونه‌وه‌که ئاگاداری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیان کردوه به‌ڵام نازانین ئایا پارتی به ئه‌نجامه‌کان قایل ده‌بێت یان نا.
وا بڕیار بوو کاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی له ناو شاری هه‌ولێر ، شه‌پۆلی ناره‌زاییه‌کان له شاری هه‌ولێریش ده‌ستپێبکات.
ژماره‌یه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، پێشتر هه‌واڵ و ده‌نگ و باسی جۆراوجۆریان بڵاوکردۆته‌وه.
سه‌لیم کۆیی ، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر نکوڵی له ڕاپۆرته‌کانی میدیای ناوخۆی هه‌رێم ده‌کات به تایبه‌تی له‌وه‌ی که پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی له لایه‌نه‌کان کردبێت.
سه‌لیم کۆیی : وه‌کو هه‌ڕه‌شه ، هه‌ڕه‌شه نه‌کراوه، به‌ڵام خه‌ڵکێک هه‌ن که تائێستا دیار نین کێن به ته‌له‌فون یان به کورته نامه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر وابکرێت واده‌که‌ن و ئه‌وانه نه‌ناسراون.
ڕاگرتنی خوێندن له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ، نیگه‌رانی له‌لای دانیشتوانی شاری هه‌ولێر دروست کردووه و خه‌ڵک وایان لێکداوه‌ته‌وه له هه‌ولێردا شتێکی خراپ ده‌قه‌ومێت ، هه‌رچه‌نده هێشتاش زانیاری جیاواز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان که ڕێکخراوێکی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه ئه‌و بڕیاره‌ی دابێت.
دکتۆر ئازاد موحه‌مه‌د سه‌عید ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین : ته‌نها ده‌نگۆیه و بڵاوبۆته‌وه که یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان داوای وای کردبێت و ئه‌گه‌ر شتێکی له‌و بابه‌ته‌ش ڕوویدابێت ئه‌وا هه‌ڵه‌یه.
عیرفان عه‌زیز ، سکرتێری یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان له لێدوانێکی پێشتریدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا نکوڵی له‌و هه‌واڵانه کرد که یه‌کێتیه‌که‌ی بڕیاری دابێت خوێندن بۆ زیاتر له یه‌ک مانگ له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دیندا ڕابگرێت، به‌ڵام ڕزگار عه‌بدوڵا ، خوێندکار له به‌شی فیزیا له کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت نه‌خێر نوێنه‌رانی ئه‌و ڕێکخراوه ئاگاداری کردوونه‌ته‌وه.
ڕزگار عه‌بدوڵا: یه‌کێتی قوتابیان کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خۆیدا کردووه و له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌کانیانه‌وه ئاگاداریان کردوینه‌ته‌وه نابێت چیدیکه ده‌وام بکه‌ین.
هاوکاتی ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، له زۆرێک له شاره‌کانی عێراقدا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هه‌بوون ، وه‌ک ڕێبین ڕه‌سوڵ ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له شاری که‌رکوک ڕوویدا یه‌کێکه له فاکته‌ره‌کانی نه‌کردنی خۆپیشاندان له شاری هه‌ولێر.
ڕێبین ڕه‌سوڵ: ئه‌و بانگه‌وازه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه به ناوی گروپی شه‌هید سه‌رده‌شت بۆ خۆپیشاندان له هه‌ولێر ، نه‌زانراوه کێن له پشت ئه‌و داوایه‌وه ، خاڵی دووه‌م هێزێکی زۆری ئاسایش به جل و به‌رگی ئاساییه‌وه و هێزی پۆلیسیش له‌و جێیه‌ی بڕیار بوو خۆپیشاندانه‌که‌ی لێبکرێت بڵاو بووبونه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌وڵی ڕژد له ئارادان تا خۆپیشاندانه‌کان توند و تیژی له خۆ نه‌گرن ، به‌ڵام هه‌واڵه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن له خۆپیشاندانی ڕۆژی هه‌ینی شارۆچکه‌ی که‌لاردا ته‌قه کراوه و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو قوربانی هه‌بوون و هه‌روه‌ها وه‌ک ده‌شگوترێت له شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵیش توندوتیژی هه‌بوون ، هه‌رچه‌نده ده‌گوترێت چه‌کداری نه‌ناسراو ئه‌و ته‌قانه‌یان کردبێت ، وه‌لێ ڕاستیه‌که ئه‌وه‌یه ته‌قه‌کردن هه‌ر ته‌نها له خۆپیشانده‌ران نییه ، به‌ڵکو هه‌وڵێکه بۆ له گۆڕنانی مافی دیموکراسی و کوژرانی پرۆسه‌ی دیموکراسی که خه‌ڵک داوای ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن له ماوه‌که‌ی 12:51 خوله‌که.