له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان و ڕوناکبیران له هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوایان ده‌کرد ئه‌و به‌رنوسی یاسای خۆپیشاندانه‌ی له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌دا په‌سه‌ند کرا ، له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه مۆر نه‌کرێت ، به‌ڵام ڕۆژی 12 ی مانگی 12 ی ساڵی 2010 ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌و به‌رنوسه په‌سه‌ندکراوه‌ی په‌رله‌مانی مۆرکرد.
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌دا له‌و بڕوایه‌دان یاسای خۆپیشاندان، هۆکارێکه بۆ کۆت و به‌ندکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و کۆڕ و کۆبونه‌وه، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی داوا ده‌کات ده‌بێت به‌ر له هه‌موو خۆپیشاندانێک مۆڵه‌تی فه‌رمی له دامه‌زراوه حکومه‌تییه‌کان وه‌ربگیرێت.
هاوکات زۆرێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی کوردستانی، واته لیستی زۆرینه ، که هه‌ر بۆخۆشی لیستی ده‌سه‌ڵاته له‌و بڕوایه‌دان ده‌رچوونی یاسایه‌کی له‌و بابه‌ته پێویسته، تا وه‌ک ده‌ڵێن، به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه خۆپیشاندانه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا ڕێکبخرێت و ڕێگه‌ش بگیرێت له‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان ببنه هۆکارێک بۆ ئاژاوه‌گێڕی و توندوتیژی.
هه‌ر له ده‌ستکردن به وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنوسه‌ی یاسا خۆپیشاندان له په‌رله‌ماندا، له‌سه‌ر ئاستی جیاجیا ناڕه‌زایی لێکه‌وته‌وه ، هه‌ڵمه‌ته‌کان له پاش په‌سه‌ندکردنی به‌رنوسه‌که له په‌رله‌ماندا، بریتی بوون له داواکردن له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق تا ئه‌و به‌رنوسی یاسایه مۆر نه‌کات و نه‌چێته خانه‌ی جێبه‌جێکردنه‌وه.
پێشتر ده‌نگی ناڕه‌زایی ڕۆژنامه‌وانان و ڕۆشنبیرانی هه‌رێمه‌که فاکته‌رێک بوو که سه‌رۆکی هه‌رێم ، به مه‌به‌ستی گۆڕانکاریکردن ، یاسای ڕۆژنامه‌وانی هه‌رێمه‌که‌ی په‌سه‌ند نه‌کرد و گه‌ڕاندیه‌وه بۆ په‌رله‌مان.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی که هه‌ن ، ئه‌مجاره‌یان چۆن بوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رنوسی په‌سه‌ندکراوی یاسای خۆپیشاندانی مۆرکرد؟!
دکتۆر فواد حوسه‌ین، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌نگیان به‌و یاسایه داوه و سه‌رۆکی هه‌رێمیش ڕێز له ده‌نگی زۆرینه ده‌گرێت.
که‌یلی ئه‌کره‌م، ئه‌ندامی لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم: به پێویست زانرا یاسای خۆپیشاندان په‌سه‌ند بکرێت ، چونکه خۆپیشاندان له هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی ئاژاوه گێڕیانه ده‌کرێت.
دکتۆر ڕه‌فیق سابیر ، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم: ئه‌م یاسای خۆپیشاندانه، سه‌ره‌تای شکستی دیموکراسیه له هه‌رێمی کوردستاندا.
عه‌دنان عوسمان ، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم: ئێمه له‌گه‌ڵ یاسایه‌کین بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندان ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یاسایه‌ک نیین بۆ کۆت و به‌ند کردنی خۆپیشاندان.
پارێزه‌ر سه‌روه‌ر عه‌لی جه‌عفه‌ر ، له ڕێکخراوی په‌ره‌پێدانی دیموکراتی و مافی مرۆڤ: پێم وانییه ئه‌و لایه‌نانه‌ی مۆڵه‌ت به خۆپیشاندان ده‌ده‌ن بتوانن بێلایه‌نانه مۆڵه‌تی خۆپیشاندان بده‌ن.
زۆرێک له ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان ، وایان ئاماژه پێکردووه، تێپه‌ڕاندنی یاسای خۆپیشاندان ، فه‌رامۆشکردنی ڕۆڵی ئه‌م ڕێکخراوانه و ئه‌و ڕوانینانه‌شن که خۆپیشاندان به مافێکی ڕه‌وا و ، به به‌شداری سیاسی و به چالاکی سیڤیلی ده‌زانن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 14:06 خوله‌که.