پانۆراما: په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر تۆپباران و بۆردومانه‌کان چیمان پێده‌ڵێت؟
ڕۆژی پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی کرد و پاش تاووتوێکردنێکی دوورودرێژ ڕاگه‌یه‌ندراوێکی 11 خاڵی ده‌رکرد و تیایدا وه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه "به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوانه‌ی كه به هۆی بۆمبارانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی كۆماری توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراون و له‌ئاكامدا چه‌ندین شه‌هید و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه، ئه‌مه وێڕای ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربونی هاوڵاتیانی سڤیل و گوندنشینه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سوتاندنی ڕه‌ز و باخ و كوشتنی مه‌ڕ و ماڵاتیان و تێكچونی بار و گوزه‌رانی ژیانی ساده و ساكاریان و كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر ده‌رونی هاوڵاتیان و ژینگه‌ی ناوچه‌كه و تێكدانی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان" ئه‌و یازده خاڵه ڕاگه‌یه‌ندراون.
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش به‌رده‌وام ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق تۆپباران ده‌کات. بیانوی تورکیا و ئێران له‌م پێشێلکاریانه‌ی له ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا ده‌یکه‌ن مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌تن به په‌که‌که و پژاک.
هاوکاتی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مان ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش سه‌ردانی شاری قه‌ڵادزێی کرد.
له‌و سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆکی هه‌رێم په‌یامێکی دا.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌شێکه له‌و شه‌ڕانه‌ی نێوان پژاک و ئێران و په‌که‌که و تورکیاش و ناتوانین هه‌ر وه‌ک ته‌ماشاکه‌ر بوه‌ستین و ئێمه چیتر باجی شه‌ڕی خه‌ڵکی تر ناده‌ین.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین: په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له دوو لایه‌نه‌وه جێی نیگه‌رانیه.
له ده‌می کۆبونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمدا ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاران هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت.
شیروان حه‌یده‌ری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی کوردستانی: ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی په‌رله‌مان ڕاگه‌یاندنێکی گشتگیر بووه و هه‌موو لایه‌نه‌کانی ڕوونکردۆته‌وه و به‌ڵێ رای جیاواز هه‌بووه به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێک دراوه تا ڕاگه‌یاندنه‌که به که‌مترین ئاستی که‌م و کوڕیه‌وه ده‌ربچێت.
کاردۆ موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم: نه‌ک هه‌ر جیاوازی راو بۆچوون هه‌بوو به‌ڵکو گه‌یشته ئاستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا گه‌لێک داوا له حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق کراوه تا ته‌واوی هه‌وڵه‌کانی و تواناییه‌کانی بخاته گه‌ڕ وه‌ک فشارکردن بۆ ڕاگرتنی تۆپبارانه‌کانی ئێران و بۆردومانه‌کانی تورکیا.
ئازاد چالاک، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق: پێم وا نییه ئه‌مڕۆ حکومه‌تی عێراق هیچ کارێکی پێبکرێت و هیچ کارتێکی فشاری ئه‌وتۆی به‌ده‌سته‌وه نییه تا له دژی ئێران و تورکیا به‌کاری بهێنێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 11:47 خوله‌که.