له‌م ڕۆژانه‌دا قسه و باس له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عیراق به زۆری باسده‌کرێن به تایبه‌تی له ڕوانگه‌ی ئه‌و فشارانه‌ی ده‌خرێنه سه‌ر لایه‌نه عێراقیه‌کان ، هاوکاتی ئه‌م قه‌یرانه ئاڵۆزه سیاسیه‌ی بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا کێشاوه.
زۆرێک له سیاسیه‌کانی عێراق دان ده‌نێن به بوونی ئه‌و فشارانه‌دا ، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
ده‌گوترێت فشاری ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌یه زووبه‌زوو حکومه‌تی نوێی عێراق پێکبهێنرێت ، له ده‌مێکدا بۆ نمونه فشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکه به‌و شێوه‌یه‌ی تاران پێی باشه.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ، دانوستاندنه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق به‌و که‌رخه‌یه‌دا ده‌ڕوات که حکومه‌تێکی هاوبه‌شیی نیشتیمانی پێکبهێنرێت.
حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشتیمانی لای عێراقیه‌کان چ مانایه‌کی هه‌یه و ئایا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی کێشه سیاسی و ئاسایشیه‌کانی عێراق؟
هه‌ریه‌ک له وڵاتانی دراوسێی عێراق ستراتیژیه‌تی جیاوازی هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازیشی هه‌یه له عێراقدا ، ته‌نانه‌ت تا ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان نهاکۆکیشن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ، بۆیه وه‌ک شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن هه‌ر یه‌کێ له‌و وڵاتانه فشاری خۆی به‌کار ده‌هێنێت تا حکومه‌تی داهاتووی عێراق به جۆرێک پێک‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژیه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌دا بگونجێت ، یان هه‌رهیچ نه‌بێت مه‌ترسیه‌کانی بوونی عێراقێکی دیموکراتی ، فێدراڵی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هه‌ریه‌ک له‌و وڵاتانه له ناوچه‌که‌دا که‌م بکاته‌وه.
قادر عه‌زیز ، سکرتێری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان: بێ له فشاری ئه‌مریکا و ئێران ، ئێستا فشاری عێراقیه‌کانیشی هاتۆته سه‌ر.
ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د ، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق : پێکهێنانی حکومه‌تی هاوبه‌شیی نیشتیمانی ده‌بێته زه‌مینه خۆشکه‌رێک بۆ ئاینده‌یه‌کی باشی وڵاته‌که.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی ، ئه‌ندامی سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی : ولاتانی دراوسێی عێراق له ئێستادا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر په‌له کردن له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ‌دا.
بابه‌کر دڕه‌یی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه: وڵاتانی دراوسێی عێراق پێکهێنانی حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشتیمانی به هانگاوێکی گونجاو نازانن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:43 خوله‌كه.