له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردودا هه‌واڵی فرۆشتنی نه‌وت به قاچاغ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به کۆماری ئیسلامی ئێران ، مشت و مڕێکی زۆری له هه‌رێمه‌که و له عێراقیشدا ناوه‌ته‌وه.
بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هاوکات بووه له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزا نوێکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاشدا به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه‌که‌یه‌وه.
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت گرفتی نه‌وت و سوته‌مه‌نی یه‌کێکه له‌و کێشانه‌ی به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه له نێوان هه‌ولێر ، پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و به‌غدای پایته‌ختی وڵاته‌که.
پێشتر لایه‌نی کوردی ژماره‌یه‌ک کۆنتراکتی له بواری پیشه‌سازی نه‌وتدا مۆرکردووه ، به‌غدا ده‌ڵێت ئاگاداری ئه‌و کۆنتراکتانه نییه.
کورده‌کان ده‌ڵێن داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێمه‌که‌یان ده‌چێته به‌غدا پاش ئه‌وه‌ی بڕی له سه‌دا حه‌ڤده‌ی ئه‌و داهاته ده‌هێڵرێته‌وه بۆ هه‌رێمه‌که.
گه‌وره کاربه‌ده‌ستان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق نکوڵی له فرۆشتنی نه‌وت ده‌که‌ن به قاچاغ به ئێران ، به‌ڵام به‌غدا ده‌ڵێت ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا بکرێت ، وه‌لێ به هیچ شێوه‌یه‌ک باس له ئاودیوکردنی نه‌وت ناکات له باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه.
سۆزان شه‌هاب ، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم: ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پشتیوانی له داوای حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم : ئاشکرایه نه‌وت به قاچاغ ده‌ڕوات و ئاشکراشه کێ لێی به‌رپرسه.
عاصم جهاد ، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هیچ کۆنتراکتێکی بۆ نه‌وت فرۆشتن نییه به ئێران.
ڕێبین ڕه‌سوڵ ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه : دیارده‌ی فرۆشتنی نه‌وت ده‌مێکه له کوردستان هه‌یه به‌ڵام تا ئێستاش هیچ شتێکی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ڕوونی و ئاشکرایی نییه.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 13:46 خوله‌که.