له‌سه‌روبه‌ندی یادکردنه‌وه‌ی سه‌د و دوازده ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌وانی کوردی‌دا هه‌ڵایه‌ک له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستیپێکرد دژ به گۆڤاری وێران و دژ به دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ.
گۆڤاری وێران که له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌دو نه‌وه‌ت و چواردا یه‌که‌مین ژماره‌ی بڵاوکرایه‌وه و وه‌ک زۆرێک له به‌شداربوانی ده‌رچوونی ئه‌م گۆڤاره باسیان ده‌کرد( با وه‌ک هه‌وڵێک لێی بڕوانرێت بۆ شکاندنی سنوره باوه‌کان و نه‌هێشتنی ئه‌و کۆت و به‌ندانه‌ی له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌و ده‌ربڕین و به‌ها به‌رزه‌کانی مرۆڤایه‌تی هه‌ن). بڵاوکردنه‌وه‌ی وه‌رگێڕانی چیرۆکێکی ( شههابوالدین ئه‌حمه‌د) که له وڵاتی تونس له‌سه‌روه‌ختی ده‌وڵه‌تی عه‌باسیدا ژیاوه به‌زم ده‌نێته‌وه بۆ ئه‌م گۆڤاره‌و بۆ پیرباڵیش.
یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان وه‌ک کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م گۆڤاره‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌قی تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌کانی به ئێرۆتیک ناسراون به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه که به‌لای زۆرێک له ڕۆشنبیران و ڕوناکبیرانه‌وه مه‌ترسی خستنه سه‌ر ئازادیه‌کانی نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانه و هه‌روه‌هاش وه‌ک باسی لێکراوه نیگه‌رانیه‌کی گه‌وره‌ی له نێوه‌ندی ڕۆشنبیریدا دروستکردوه.
(دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ) به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت پێی وانیه ته‌نها هه‌ر یه‌کگرتووی ئیسلامی له پشت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌وه بێت و ده‌شڵێت له‌چه‌ندان شوێندا ناوی هێنراوه و هاندان هه‌بووه بۆ به گژدا چونه‌وه‌ی.
هاوکات( حامد محمد عه‌لی ) به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت له هیچ شوێنێکی به‌یاننامه‌که‌یاندا هه‌ڕه‌شه له ئازادیه‌کان نه‌کراون و ئه‌وه‌ی باسکراوه له چوارچێوه‌ی پاراستنی داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تیدایه که له یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریشدا ده‌ست نیشان کراوه.
هه‌ڵمه‌تێکی ڕۆشنبیران ده‌ستیپێکردوه له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی له ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێکی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا هاتووه(( ئەم دۆخەی ئەمڕۆ هەندێک لە هێزە دینییەکان دروستیان کردووە، ئەو ڕاستییه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کات، که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له لایه‌ک ئێتمۆسفێرێکی پڕ له ترس و تۆقاندن بهێننه کایه‌وه و له لایه‌کی دیکه‌ش بیروباوه‌ڕی ڕه‌های خۆیان به زۆر به سه‌ر هەموو کۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنن)).
به‌لای زۆرێک له ڕوناکبیرانه‌وه جا ئایا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی بێت یان له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش بێت، هاوڕاییه‌ک هه‌یه که ناکرێت ئازادیه‌کان لێک داببڕێندرێن، به‌ڵکو هه‌ر هه‌موو پێکڕا ئازادی پێکده‌هێنن که پره‌نسیپێکی گرنگی مافه‌کانی مرۆڤه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 12:37 خوله‌که.