کشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و کۆتایی هێنان به ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه زۆرێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان وای باس لێده‌که‌ن ، له‌گه‌ڵ سنوردار کردنی ڕۆڵی له‌شکری ئه‌مریکا له عێراقدا وڵاته‌که ده‌که‌وێته به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک ئه‌گه‌ره‌وه ، له‌وانه ئایا قه‌یرانی تایفه‌گه‌رایی و ئاینزایی جارێکی تر ده‌گاته‌وه ئاستی خوێنڕشتنه‌کانی ساڵانی دووهه‌زار و پێنج و شه‌ش ؟؟
ئایا عێراق ده‌که‌وێته ئه‌و باره‌ی پاشه‌کشه بکات له‌و پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌کردنه‌ی له ساڵی دووهه‌زار و سێوه باسی لێوه ده‌کرێت؟؟
ئایا قه‌یرانه‌کان و ئاڵۆزیه‌کان له ناوچه جێناکۆکه‌کانی به‌ندی سه‌د و چلی ده‌ستوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه به‌چی ده‌گه‌ن؟؟
وڵاتانی ناوچه‌که که زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه عێراقیان کردۆته مه‌یدانی ململانێکانیان ، ئایا ده‌بنه مایه‌ی مه‌ترسی بۆ ئاینده‌ی وڵاته‌که ، یان له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مریکادا ڕۆڵ و کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌و وڵاتانه هه‌رهیچ نه‌بێت ڕوو له که‌می ده‌دات؟؟
ئایا ئه‌مریکیه‌کان عێراقێکی سه‌قامگیری ئاسایش جێده‌هێڵن که عێراقیه‌کان بتوانن بیپارێزن؟؟
عه‌بدولسه‌لام مه‌ده‌نی ، چالاکوانی سیڤیلی: وه‌ک چۆن کاته‌که گونجاو نییه بۆ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و ئاماده‌ییه له عێراقدا نا‌بینیت که بتوانێت پاش ئه‌مریکا له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت.
مه‌سعود عه‌بدولخالق ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ستانده‌رد : عێراق وه‌ک وڵاتێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی وڵاتی پێکهاته‌کان دروستکراوه نه‌ک له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاووڵاتیبوون.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان : له پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌موو ئه‌گه‌رێک له‌و وڵاته‌دا شیانی هه‌یه.
شوان ئه‌حمه‌د ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه: ئێران ڕۆڵی زۆره له عێراقدا به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه نییه به ته‌نیا ڕؤڵی یه‌کلاییکه‌ره‌وه ببینێت له ڕه‌وینه‌وه‌ی بنبه‌ستی سیاسی عیراقدا.
ده‌توانن له‌ڕێی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 11:18 خوله‌که.