به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌کانی زۆرێک له‌و ڕێکخراوانه‌ی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق تایبه‌تمه‌ندێتیان له‌سه‌ر لاوانه، به ئاشکرایی باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری ده‌که‌ن له هه‌رێمه‌که‌دا ، هاوکاتی ئه‌وه‌ی ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆری خوێندکارانی زانکۆ بڕوانامه وه‌رده‌گرن و وه‌ک ده‌ڵێن پاش ته‌واو کردنی خوێندنیان ده‌که‌ونه ژیانی چاوه‌ڕوانی، بۆ کارکردن و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی خوێندنیان.
به‌لای هه‌ندێکه‌وه وه‌ک ده‌ڵێن پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاری زیاتر بکات بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته‌کانی کارکردن و هه‌روه‌هاش کارکردن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان و بژێوی.
جا پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه له کاتێکدا هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن له‌و هه‌رێمه‌دا بۆ هه‌بوونی بازاڕی ئازاد، ئایا که‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمه‌که‌دا ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کارکردن و بتوانێت به‌شدار بێت له هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری ؟؟
یان ئایا له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ئه‌و زه‌مینه‌یه ڕه‌خساوه هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت کار له‌و بواره‌دا بکات که بۆخۆی خوازیاریه‌تی، ئه‌ڵبه‌ته به پێی ڕێ‌و شوێنه یاساییه‌کان؟؟
چه‌ندێ توانراوه سوود له هێزی کار وه‌ربگیرێت له‌م هه‌رێمه‌دا که له‌ده‌می ئه‌م ڕێژه زۆرانه‌ی بێکاریدا کرێکارانی بیانی له هه‌رێمه‌که‌دان و بژێوی خۆیان و خێزانه‌کانیان له وڵاته‌کانیاندا له هه‌رێمی کوردستانه‌وه به ده‌ست دێنن.
دکتۆر عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی تری عێراقدا ڕێژه‌ی بێ‌کاری ئه‌وه‌نده زۆر نییه.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان: له ناو په‌رله‌ماندا به‌رنوسێک نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی بێ‌کاری.
کۆمه‌ڵناس جوان خه‌تاب: لاوانیش به‌شێکی به‌رپرسیارێتیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ.
ڕۆژنامه‌وان هه‌ردی ئه‌حمه‌د: ڕێژه‌ی بێ‌کاری له هه‌رێمه‌که‌دا له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر ده‌گۆڕێت.
سمکۆ ڕه‌شید، سکرتێری یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی له هه‌رێمی کوردستان: پلانه‌کان بۆ بایه‌خدان به که‌رتی تایبه‌ت و بازاڕی ئازاد زیاتر ڕوو له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌کات.
ده‌توانن له ڕیی کلیکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی پانۆڕما بن که ماوه‌که‌ی 12:38 خوله‌که.