له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردودا گه‌وره سه‌رکرده‌ی له‌شکری ئه‌مریکا له عێراق باسی له‌وه کرد ده‌شێت له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق پێویست بێت ئاشتی پارێزانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له ناوچه جێ ناکۆکه‌کان بن ، واته ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ندی سه‌د و چلی ده‌ستوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه.
ژه‌نه‌راڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ له‌و ڕاگه‌یاندنه‌یدا ئاماژه‌شی به‌وه کردوه به هۆی ئاستی به‌رزی پشێویه‌کان و له ڕوانگه‌ی ئه‌و نائارامیانه‌ی له‌و ناوجانه‌دا هه‌بوون وه‌ک پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و که‌رکوک و دیاله و چاره‌سه‌رنه‌بونیان، ئه‌و شیانه دێنێته کایه له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق له ساڵی دوو هه‌زارو یازده‌دا که له‌وانه‌یه بوونی کڵاو شینه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌و ناوچانه‌ی عێراقدا پێویست بن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه.
دکتۆر کاوه مه‌حمود ، ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق : پاراستنی ئاسایش له ناوچه جێ ناکۆکیه‌کان به ته‌نها به یه‌ک لایه‌ن ناکرێت.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: قه‌یرانی سیاسی عێراق و مه‌سه‌له‌ی متمانه له نێوان لایه‌نه‌کاندا و مه‌سه‌له‌ی تریش فاکته‌رن و پێویسته به هێند وه‌ربگیرێن و هه‌رهیچ نه‌بێت کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا دوابخه‌ن.
به‌ختیار که‌ریم ، پسپۆڕی یاسایی: له ڕوانگه‌ی مێژوویی کێشه‌کانی ناوچه جێ ناکۆکیه‌کان و ململانێکانه‌وه پێویسته داوای ئاشتی پارێزان بکرێت ، نه‌ک هه‌ر بۆ پاراستنی ئاسایش به‌ڵکو تا ڕۆڵی یارمه‌تیده‌ریش ببینن له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوچه جێ ناکۆکیه‌کان.
ڕزگار حاجی حه‌مه ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه : پێکهاته‌کانی شاری که‌رکوک پێشنیازی بوونی ئاشتی پارێزانی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 11:29 خوله‌که.
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق