بۆ هاوپه‌یمانی کوردستان و لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامیش ڕۆژی بیست و دووی حه‌وتی ساڵی دووهه‌زار و هه‌شت ڕۆژێکی ئاسایی نه‌بوو. بۆچی ؟؟
که‌رکوک و به‌رنوسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان کرۆکی مه‌سه‌له‌که بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هاوپه‌یمانی کوردستان (ئه‌وکات دووه‌م لیستی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق بوو) پاش گفت و گۆ و ووتووێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری عێراقدا و ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ ئه‌و به‌رنوسه، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو شته‌کان له ناو په‌رله‌ماندا پێچه‌وانه بوونه‌وه.
کاردانه‌وه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به دوای ئه‌و ده‌نگدانه‌دا زۆربوون و توندیش بوون.
لایه‌نی کوردی له ناو په‌رله‌ماندا ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراقی له‌سه‌ر به‌رنوسی ئه‌و کاته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان که به بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی کورد به‌ڕێوه چوو ، به پێشێلکاری ده‌ستوری وڵاته‌که ناوده‌برد.
((مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی)) سه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی په‌رله‌مان له دانیشتنه‌که‌ی ئه‌و ده‌مه‌دا داوای کردبوو ده‌نگدان له‌سه‌ر یه‌کێ له به‌نده‌کانی ئه‌و یاسایه به نهێنی بێت ، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و به‌نده‌ش تایبه‌ت بووه به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوکه‌وه.
ئه‌م یاسا په‌سه‌ندکراوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له ڕۆژی 23 ی حه‌وتدا به تێکڕای ده‌نگ له ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراقدا ڕه‌ت کرایه‌وه و نێردراویه‌وه بۆ په‌رله‌مان تا جارێکی تر ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێته‌وه.
ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی 22 ی 7 ی 2008 چه‌ندێ کاریگه‌ری هه‌بوو به‌سه‌ر نوێنه‌رانی کورده‌وه تا جارێکی تر چاو به‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی هه‌یبووه بخشێنێته‌وه؟؟
ئایا ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕوداوێکی له‌و شێوه‌یه هه‌یه ؟؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ڕوبداته‌وه کێ به‌رپرسه و کێ که‌مته‌رخه‌م ده‌بێت؟؟
هه‌ر له پاش ده‌نگدانه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له ڕاگه‌یاندنێکیدا که له پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی 24 ی 7 ی 2008 دا بڵاو کرایه‌وه ته‌واوی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌و کاته‌ی ڕه‌تکرده‌وه به‌تایبه‌تیش به‌ندی 24 ی ئه‌و یاسایه که تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنی که‌رکوکه‌وه.
ئازاد چالاک، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان: هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی پێداچونه‌وه‌یه‌کی نه‌کردووه به هاوپه‌یمانێتیه‌کانیدا به شێوه‌یه‌ک بێت خاڵ بخرێته سه‌ر پیته‌کان.
راسم ئه‌لعه‌وادی، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی عێراق: هه‌موو یاسایه‌ک له په‌رله‌ماندا به سه‌وداکردن په‌سه‌ندکراوه.
له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج ڕۆژنامه‌وان له شاری كه‌رکوک: له ئێستاشدا زه‌مینه له‌باره بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان شێوازی ڕوداو له عێراقدا.
شوان محمد، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه: ئێستا عێراق له‌به‌رده‌م پێکهێنانی حکومه‌تی نوێدایه، پێویسته کوردیش بیرکردنه‌وه‌ی نوێ و هه‌نگاوی نوێی هه‌بێت بۆ ئه‌م چوار ساڵه‌ی ئاینده.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 12:31 خوله‌که.