پێشبینی ده‌کرێت که "مه‌حمود عه‌باس "ی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی به فه‌رمی دوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات دان به ده‌وڵه‌تێکی فه‌ڵه‌ستینیدا بنێت وه‌ک ئه‌ندامێکی ته‌واوی ئه‌و رێکخراوه‌ی جیهانی ، ئه‌مه‌ش وێڕای دژایه‌تیکردنی ئه‌و هه‌وڵه‌ی به‌ڕێز عه‌باس له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیله‌وه.
مه‌حمود عه‌باس سه‌رجه‌م ئه‌و داواکاریانه‌ی په‌یوه‌ستی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی واز له هه‌وڵی خۆی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی فه‌ڵه‌ستینی بهێنێت و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ داواکاریه‌که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشکه‌ش به بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌وڵه‌کانی دوێنێی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها یه‌کێتی ئه‌وروپا له نیویۆرک له پێناو ڕێگرتن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دپلۆماسی پێشه‌ڕه‌ویه‌کی که‌می به‌ده‌ستهێنا.
پێشبینی ده‌کرێت هه‌ر ئه‌مڕۆش نوێنه‌رانی چوار قۆڵی بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی دانوستاندنه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کان کۆببنه‌وه .
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل وا گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش یان ده‌نگ له دژی پلانه‌که‌ی مه‌حمود عه‌باس بده‌ن یان به‌شداری له‌و ده‌نگدانه‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌که‌ن کاتێک ده‌نگدان له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان پشتگیری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا به‌ده‌ست‌بهێنن ، ئه‌وا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یمانی داوه ڤیتۆی بکات .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ، بۆ تاووتوێکردنی داواکه‌ریه‌که‌ی فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان، ڕه‌نگه پێویستی به چه‌ندان هه‌فته هه‌بێت و ئه‌و کاره‌ی که کاتی زیاتر بۆ هه‌ڵی دپلۆماسی ده‌ڕه‌خسێنێت ، به‌ر له‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان بیر له هه‌نگاوی ئاینده بکه‌نه‌وه. دوێنێ یاسر عه‌بد ره‌بۆی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێز مه‌حمود عه‌باس گوتی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی بڕوای وایه که هه‌وڵه‌کانی فه‌ڵه‌ستینی بۆ به ئه‌ندامبوون له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نابێته رێگر له به‌رده‌م دانوستاندنه‌کانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیله‌کاندا.