کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێن ئه‌وان له‌و خواسته‌یان بۆ به ئه‌ندامبوونی ته‌واو له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رده‌وام‌ده‌بن سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵه دیپـلۆماسیـیانه‌ی ده‌درێن بۆ قایل پـێـکردنیان له پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و نیازه‌یان له پـێناو نوێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما به مه‌حمود عه‌باسی هاوتا فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌که‌ی گوت ئه‌م هه‌وڵه‌یان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ده‌وڵه‌تێـکی فه‌ڵه‌سـتینی لێناکه‌وێته‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سـپـی ده‌ڵێن شه‌وی چوارشه‌ممه له نیویۆرک به‌ڕێز ئۆباما ئاگاهی داوه‌ته سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان که‌وا ئه‌مه‌ریکا ڤیتۆی هه‌ر هه‌نگاوێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات که به مه‌به‌سـتی دانـنان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌سـتینیدا بێت.
گه‌وره یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان په‌یمانیان داوه هه‌ر مانۆڕێـکی سیاسی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که بکرێت ڕه‌تی‌بکه‌نه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا گوتیان ئه‌وان ماوه‌یه‌ک به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ده‌ن تاوه‌کو تاووتوێی داواکه‌یان بۆ به ئه‌ندامبوونی ته‌واو بکات به‌ر له‌وه‌ی بیخه‌نه به‌رده‌م کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
پـێشـتر ڕۆژی چوارشه‌ممه، به‌ڕێز ئۆباما گوتی کورته ڕێـیه‌ک بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیـیه. گوتیشی ئاشـتی له ڕێـگه‌ی به‌یانـنامه و بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه نایه‌ته دی، به‌ڵـکو له ڕێـگه‌ی دانوسـتاندنی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا ده‌بێت.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسی نیکۆلای سارکۆزی پاش ماوه‌یه‌کی کورت له دوای سه‌رۆک ئۆباما قسه‌ی کرد و هه‌ڵوێسـتێـکی جیاواز له ئه‌مه‌ریکای ده‌ربڕی و گوتی ئه‌و پـشـتیوانی له دانی پـێگه‌ی چاو‌دێر به فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌کات، وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ست به وتووێژه‌کانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بکرێته‌وه به‌پـێی خشته‌یه‌کی کات بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنی کۆتایی.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مافی ڤیتۆی له کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا نیـیه و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان پـشـتیوانیـیه‌کی زۆریان له‌وێ هه‌یه.