سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی مه‌حمود عه‌باس له گردبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینیدا له شـاری ڕامه‌ڵـڵای که‌ناری ڕۆژئاوا گوتی" به‌هاری فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان" ده‌سـتیپـێـکرد، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای داوا مێژویـیه‌که‌ی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بۆ دانـنان به ده‌وڵتێـکی فه‌ڵه‌سـتینی.
به‌ڕێز عه‌باس ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له که‌ناری ڕۆژئاوا وه‌ک پاڵه‌وان پـێشـوازی لێـکرا پاش ئه‌وه‌ی له نیویۆرک گه‌ڕایه‌وه که له‌وێ ئه‌و داواکانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا ڕه‌تکرده‌وه وڕۆژی هه‌ینی داوای له کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد به فه‌رمی دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌سـتینیدا بنێن.
چوار لایه‌نه‌که‌ی تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که بریتین له ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و ڕووسیا داوایان له ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کرد له ماوه‌ی مانگێـکدا ده‌سـت به وتووێژه‌کانی ئاشـتی بکه‌نه‌وه و بۆ سـاڵی داهاتوو به ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وی ئیسرائیل ( ئاڤیگدۆر لیبیرمان) گوتی ئه‌و پشتیوانی له پلانی چوار لایه‌نه‌که ده‌کات، داوشی له فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان کرد به‌دوای بیانوودا بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له مێزی دانووستاندنه‌کان نه‌گه‌ڕێن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین (ریاز ئه‌لمالیکی) گوتی ئه‌و ده‌سپێشخه‌ریه‌ی چوار لایه‌نه‌که به‌س نیـیه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ووت‌وێژی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای ڕاگرتنی بنیاتنانی خانوبه‌ره‌کانی ئیسرائیل له خۆناگرێت.