Accessibility links

دادگایه‌کی فه‌ڵه‌سـتینی حوکمی 15 سـاڵ زیندانی بۆ ڕاوێژکاری ئابوری سه‌رۆکی پـێشوو ده‌بڕێته‌وه‌

  • VOA News

ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ دادگای فه‌ڵه‌سـتینی بۆ تاوانه‌کانی گه‌نده‌ڵی حوکمی زیندانی و هه‌روه‌ها سـزای دارایی بۆ محه‌مه‌د ڕه‌شیدی ڕاوێژکاری ئابوری سه‌رۆکی پـێشـووی فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کان یاسر عه‌ره‌فات بڕیـیه‌وه‌.

محه‌مه‌د ڕه‌شید که‌ له‌ دادگاکه‌دا ئاماده‌ نه‌بوو تاوانبارکراوه‌ له‌گه‌ڵ دوو که‌سی دیکه‌ و هه‌روه‌ها کۆمپانیایه‌کی خزمه‌تگوزاری ڕاوێژکاری به‌ پاره‌خواردن.

دادگا جگه‌ له‌ حوکمی زیندانی 15 سـاڵ و پـێژماردنی نزیکه‌ی 15 ملیۆن دۆلار، بڕیاریشی دا ده‌سـتبگیرێت به‌سه‌ر هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانیشی.

XS
SM
MD
LG