وه‌زیری کاروباری ناوخۆی پاکستان ره‌حمان مه‌له‌ک ده‌ڵێت، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شممه له ئیسلام ئاباد، سه‌لمان ته‌ئثیر ته‌قه‌ی لێکراو کوژرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ئاشکرایی ده‌ژایه‌تی یاسای مشت و مڕ له‌سه‌ری کفرکردنی ده‌کرد. مه‌له‌ک گوتیشی ئه‌ۆ که‌سه‌ی ته‌ئثیری کوشتوه ئێستا گیراوه و دانی به کوشتنه‌که ناوه.
ته‌ئثیر ئه‌ندامێکی باڵای پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، واته پارتی گه‌ل بو. ئه‌و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانێکی نیزیکی سه‌رۆکی پاکستان عاسف عه‌لی زه‌رداری بو.
ته‌ئثیر دژی یاسای کفرکردن له پاکستان بو. ئه‌م هێرشه چه‌ند ڕۆژ پاش ئه‌وه کرا، که حیزبه دینییه‌کان له خۆپێشاندانیان دژایه‌تی خۆیان ڕاگه‌یاند به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره به‌رنامه‌ی حکومه‌ت بۆ گۆڕینی یاساکه. کاربه‌ده‌ستان گوتویانه حکومه‌ت به‌نیازی گۆڕینی یاساکه نیـیه.