کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان له نزیک سنوری ئه‌فغانستان ئاگریان به‌رداوه‌ته به‌لایه‌نی که‌م 20 لۆری و کامیۆنی که که‌ره‌سته‌و که‌لوپه‌لی ناتۆیان پێبووه.
پۆلیس ده‌ڵێت له‌و په‌لاماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا به‌لایه‌نی که‌م که‌سێک کوژراوه. پێشتریش هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و ماشێنه بارهه‌ڵگرانه هه‌بوون که که‌ره‌سته‌و که‌لوپه‌لیان بۆ هێزه سه‌ربازییه‌کان پێیه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچه سنورییه‌دا له هه‌فته‌ی ڕابوردووه‌وه شه‌ڕی توندڕه‌وانی تاڵیبان ده‌که‌ن.
تاڵیبانه‌کان به‌رپرسێتی خۆیان له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یاندووه.