Accessibility links

خۆکوژێـک خۆی لە مزگەوتێـکی پاکستان دەتەقێنێتەوە و 16 کەس دەکوژرێن


کاربەدەسـتانی پاکستان دەڵێن خۆکوژێـک خۆی لە مزگەوتی ناوچەیەکی خێڵەکی لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 16 کەس کوژراون و 35 کەسی دیکە برینداربوون.

تەقینەوەکە لە مزگەوتی گوندی بوتمانەی ناوچەی خێڵی موهمەند لە نزیک سنووری ئەفغانسـتان بووە کە لەوێ لەشکر شەڕی چەکدارانی تاڵیبان دەکات.

ڕیش سـپیـیەکی خێڵەکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت " لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە مزگەوتەکە، خۆکوژەکە خۆی تەقاندووەتەوە و ئەو کوژراو و بریندارانەی لێ کەوتووەتەوە.

گوتیشی ناوچەکە زۆر دور دەسـتە و تەنها ئەم زانیاریـیانەیان پێگەیشتووە، ئەویش لە ڕێگەی ئامێری بێ تەلەوە.

کاربەدەسـتێـکی ناوچەکەش زانیاریـیەکانی بۆ فڕانس پـرێس پشـتڕاستکردەوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێـک بەرپـرسیارێـتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە، بەڵام تاڵیبانی پاکستان زۆر جار شوێنی ئاسایی کردووەتە ئامانج، وەکو خوێندنگە و مزگەوت و دادگا.

مانگی دوازدەی ساڵی 2014 چەکدارانی تاڵیبان هێرشیان کردە سەر خوێندنگەیەک لە پـیشاوەر و لە ئاکامدا زیاتر لە 150 کەس کوژران کە زۆربەیان خوێندکاری منداڵ بوون.

XS
SM
MD
LG