شیعه‌کانی پاکستان پرسه‌یان بۆ قوربانیانی ئه‌و سێ هێرشه دانا که له شاری لاهوردا 33 که‌سی له میانه‌ی به‌شداریکردنیان له بۆنه‌یه‌کی ئاینی شیعه‌کاندا تیا کورژا.
له ڕۆژی پێنجه‌شممه‌دا به سه‌دان ماته‌م گێڕانی شیعه له پرسه‌ی 7 کوژراوی هێرشی شه‌وی ڕابوردوو له لاهور کۆبونه‌وه.
پۆلیسی پاکستنی ڕه‌وشی ئاسایشی له ده‌وروبه‌ری شوێنی پرسه‌کاندا توند کردووه.
هه‌ر له ئاکامی ئه‌و هێرشانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا نزیکه‌ی 250 که‌سی تر بریندار بوون.
ئه‌م هێرشانه له دژی به هه‌زاران شیعه ئه‌نجام دران له بۆنه‌یه‌کی ئاینی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی مه‌رگی ئیمان عه‌لی زاوای پێغه‌مبه‌ردا.
شایانی باسه ئه‌مه یه‌که‌مین هێرشی گه‌وره‌بوو له پاکستان‌دا له‌وه‌تای کاره‌ساتی لافاوه‌کانی ئه‌و وڵاته پتر له مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ڕوویدا.
سه‌رۆکی پاکستان ئاسف عه‌لی زه‌رداری ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و به کرده‌یه‌کی نامه‌ردانه‌ی تیرۆرسته‌کانی ناودێر کرد. گوتی تاوانباران له سیزای یاسا قورتار نابن.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له پاکستان ئان پاترسه‌ن ئه‌م هێرشانه‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و گوتی هێرشه‌کان ئیجگار نامه‌ردانه بوون، چونکه له دژی پرۆسه‌یه‌کی ئاینی ئاشتی خواز کراون له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا له کاتێکیش دا که وڵاته‌که دووچاری کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی لافاو بۆته‌وه.