به‌رپرسانی پاکستانی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له هه‌رێمی خێڵه‌کی نائارامی باکوری خۆرئاوای هاوسنور له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا 20 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها به‌لای که‌م 40 که‌سیش برینداربوون و له نێو کوژراوه‌کاندا 5 پۆلیس هه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستانی ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که له‌و کاته‌ی له خاڵێکی پشکنین له نزیک بازاڕێکی شارۆچکه‌ی خار له ناوچه‌ی خێڵه‌کی باجوار نزیک ده‌بێته‌وه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه چه‌کدارانی تاڵیبانی پاکستانی ئه‌نجامدانی هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی ئه‌مڕۆیان خسته ئه‌ستۆی خۆیان و له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژێکی تاڵیبان ده‌ڵێت هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی ئه‌مرۆ ئه‌نجامیان دا له تۆڵه‌ی کوشتنی ئه‌ندامانی تاڵیبان بووه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه گروپی تاڵیبانی پاکستانی ئاستی هێرشه خۆکوژیه‌کانیان زیادکردووه که زۆر جار که‌سانی سیڤیلی تێدا کوژراون و هه‌روه‌ها هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی پاکستانی وه‌ک هه‌وڵێکیان بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی هه‌نوکه‌ی پاکستانی.
به‌ڵام حکومه‌تی پاکستانی نه‌یتوانیوه ئه‌و هێرشانه‌ی چه‌کدارانی تاڵیبان رابگرێت.