کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن میلیشیاکانی تاڵیبان هێرشیان کرده سه‌ر کاروانێکی که‌ره‌سته دابینکردنی ناتۆ له پاکستان و شۆفێره‌که‌یان کوشتووه و 2 که‌سی تریان بریندار کردووه.
به‌رپرسانی هه‌رێمی گوتوویانه چه‌کداره‌کان له به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا هێرشیان کرده سه‌رلۆریـیه‌کانی بارهه‌ڵگر له هه‌رێمی خێڵه‌کی (خه‌یبه‌ر) له باکوری خۆرئاوا نزیك سنوری پاکستان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا.
لۆ‌ریـیه‌کان که‌ره‌سته‌یان بۆ هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانستان هه‌ڵگرتبوو.
جێ باسه فڕۆکه‌کانی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکی له ڕۆژانی دواییدا میلیشیکانی له باکۆری خۆرئاوا کردوونه‌ته ئامانج.
له مانگی نۆدا پاکستان سنوری سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان داخست به ڕووی ماشێنه‌کانی ناتۆ بۆ ماوه‌ی 11 ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌رێکی ناتۆ به هه‌ڵه 2 سه‌ربازی پاکستانی کوشت.