پـۆلیسی پاکسـتان ده‌ڵێت خۆکوژێـک خۆی له به‌رده‌م ماڵی وه‌زیرێـکی حکومه‌تی هه‌رێمی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا 7 که‌سی کوشتووه و به لایه‌نی که‌م 21 که‌سی دیکه بریندارکردووه.
ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌نها دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه دێت که کوڕی هه‌مان وه‌زیر به ده‌سـتی میلیشیا گومانباره ئیسلامیـیه‌کان ته‌قه‌ی لێـکرا و کوژرا.
پـۆلیس ده‌ڵێت کاتێـک میان ئیفتخار حسێنی وه‌زیری ئیتلاعاتی هه‌رێمی (خه‌یبه‌ر په‌ختون خوا) له ماڵه‌که‌ی خۆی له شـارۆچکه‌ی پابی نزیک پـیشـاوه‌ری پایته‌ختی هه‌رێمه‌که سه‌رقاڵی به‌خێرهاتنی ئه‌و خه‌ڵکه بوو که بۆ سه‌ره‌خۆشی کردن لێی به بۆنه‌ی کوژرانی کوڕه‌که‌یه‌وه سه‌ردانیان ده‌کرد، خۆکوژه‌که هه‌وڵی داوه به‌ربه‌سـته ئاسایشیـیه‌کان بـبه‌زێنێت، به‌ڵام ڕێـگه‌یان پێ نه‌داوه و خۆی له‌ویادا ته‌قاندۆته‌وه و به لایه‌نی که‌م 3 که‌سی هه‌ر له هێزه‌کانی پـۆلیس کوشـتووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه میان ئیفتیخار حسێن ڕه‌خنه‌گرێـکی توندی تاڵیبانه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و و خێزانه‌که‌ی پـێشـتر هه‌ڕه‌شه‌یان لێـکراوه.