به‌رپـرسـانی پاکسـتان ڕایانگه‌یاندووه له ئاکامی هاویشـتنی چه‌ند موشه‌کێـک له فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئهمهریکایییهوه له هه‌رێمی خێڵه‌کی باکوری خۆرئاوا نزیک سـنووری ئه‌فغانسـتانه‌وه 5 میلیشـیای گومان‌لێکراو کوژراون.
ده‌سه‌ڵاتداران گوتوویانه 3 موشه‌ک له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا به‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ک که‌وتووه له دوری نزیکه‌ی 25 کیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی میرانشا که شـارێـکی سه‌ره‌کی وه‌زیرسـتانی باکوره و به بنکه‌یه‌کی خراپکاران داده‌نرێت.
جێی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێرشه موشه‌کیـیه‌کانی له لایه‌ن فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانه‌وه بۆ سه‌ر حه‌شـارگه‌ی ئه‌لقاعیده و تاڵیبان له باکوری خۆرئاوای پاکسـتاندا زیادکردووه.
به‌رپـرسـان گوتیشـیان له لایه‌کی دیکه‌وه له هه‌رێمێـکی خێڵه‌کی هه‌ر له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا میلیشـیاکانی تاڵیبان ڕیش سپیـیهکی خێڵه‌کی سه‌ر به حکومه‌تیان به ناوی مه‌ولانا عه‌بدولحه‌لیم ڕفاندووه و کوشـتوویانه و پاشـان لاشه‌که‌یان له شـاری باژور فڕێداوه.