له ئه‌نجامی هێرشی موشه‌کی گومانباری ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی خه‌یبه‌ری باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان به لایه‌نی که‌م 24 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی موشه‌کی ئه‌مه‌ریکایی له 3 شوێنی له دۆڵی تیراهـ داوه.
ئه‌و ناوچه‌یه بنکه‌یه‌کی میلیشـیایه‌کی خۆجێیـیه به ناوی له‌شـکری ئیسلام که له گه‌ڵ تاڵیبانی پاکسـتاندا هاوپه‌یمانن. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نســا AFP له زاری کاربه‌ده‌ســتانی پاکسـتانیـیه‌وه بڵاویکرده‌وه که‌وا یه‌ک له شوێنه‌کانی ئه‌و گرووپه لێـدراوه.
ڕۆژێـک پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی گوتیان هێرشێـکی دیکه‌ی موشه‌کی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که 7 که‌سی چه‌کداری کوشـتووه.
پاکسـتان به فه‌رمی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه موشه‌کیـیانه ده‌رده‌بڕێت. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکاییش له‌و باره‌یه‌وه هیچ لێـدوانێـک ناده‌ن و ته‌نها ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه موشه‌کیـیانه چه‌کێـکی گرنگه له شه‌ڕی دژی تێرۆریسـتاندا.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی و له ڕووداوێـکی دیکه‌دا، کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن له شـارۆچکه‌ی هانگوی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار به خومپاره له دوو ماڵیان داوه و له ئاکامدا 9 که‌س کوژراون.