سه‌رۆکی له‌شـکری پاکسـتان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانده له‌شـکریـیه باڵاکانی ئه‌مه‌ریکا کۆبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌و جۆره سـازبکرێت له‌وه‌تای ڕووداوه‌که‌ی مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو، ئه‌وه‌ی تیایدا 24 سه‌ربازی پاکسـتانی به بۆردومانی فڕۆکه‌کانی ناتۆ بۆ سه‌ر خاڵێـکی سـنووری پاکسـتان کوژران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له باره‌گای له‌شـکری پاکسـتان له ڕاوه‌ڵپـندی ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام ئاباد، جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌شفه‌ق په‌روێز که‌یانی له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس ماتـتیز گه‌وره فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سه‌رکردایه‌تی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا و جه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس ئه‌ڵێن فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان کۆبووه‌وه.
له‌شـکری پاکسـتان ڕایگه‌یاند که‌وا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاووتوێی لێـکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به ڕووداوه‌که‌ی 26 ی مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو و باشـکردنی ڕێوشـوێنه‌کانی هه‌ماهه‌نگی سنووری کراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و ڕووداوه کاریگه‌ری خراپـی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتاندا هه‌بووه، وه وه‌های له پاکسـتان کرد بڕیار بدات ڕه‌وانه‌کردنی پـێـداویسـتیـیه‌کانی ناتۆ له وڵاته‌که‌یه‌وه بۆ ئه‌فغانسـتان ڕابگرت.
له مانگی یه‌ک، له‌شـکری پاکسـتان ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکای ڕه‌تکرده‌وه که ئۆباڵی ڕووداوه‌که‌ی خسته ئه‌سـتۆی هه‌ردوو لادا. له‌شـکر ده‌ڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیـیه که له ئه‌نجامه‌که‌دا هاتووه هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رگریـیان له خۆیان کردووه پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌ربازانی پاکسـتانیـیه‌وه ته‌قه‌یان لێـکراوه. ده‌شڵێت هێرشه‌که به مه‌به‌ست بووه.
له ئێسـتادا په‌رله‌مانی پاکستان مشـتومڕ له‌سه‌ر ڕێـنمایـیه‌کی نوێ ده‌کات بۆ چۆنێتی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا. لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مانی که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پـێـکهێنراوه داوا ده‌کات ئه‌مه‌ریکا داوای لێـبووردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌که بکات و هه‌روه‌ها کۆتایی به هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له ئاسـمانی وڵاته‌که‌یاندا بهێنێت.
دوێنێ سێشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌م پـیاداچوونه‌وه‌یه‌ی پاکسـتان به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا نابێت هه‌ر ته‌نها سه‌روه‌ری پاکسـتان له‌به‌رچاو بگرێت، به‌ڵـکو ده‌شبێت ئاسایشی ئه‌مه‌ریکاش ڕه‌چاو بکات. سه‌رۆک ئۆباما هه‌روه‌ها دانی نا به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌م مانگانه‌ی دوایـیدا گرژی تێـکه‌وتووه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م لێـدوانانه‌ی له پاڵ یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان دا، له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئاسایشی ناو‌کی له سیۆل.