ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌فسه‌ری باڵای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشته پاکسـتان، له هه‌مان ڕۆژدا که کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی پاکسـتانی ده‌ڵێن هێرشه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 16 چه‌کداریان کوشـتووه له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان.
ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن له ئیسلام ئاباده و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی له‌شـکری پاکسـتان جه‌نه‌ڕاڵ ئیشفاق کیانی کۆبـبێته‌وه، ئه‌وه‌ی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له لایه‌ن هه‌ندێـک که‌سه‌وه وه‌کو نیشـانه‌یه‌کی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی له‌شـکری پاکسـتان دژی ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان ده‌بینرێت.
جه‌نه‌ڕاڵ مۆڵن له ئێواره‌ی گه‌شته‌که‌ی بۆ پاکسـتان دانی به‌وه‌دا نا ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانی هه‌ن سه‌باره‌ت به په‌ناگاکانی توندڕه‌وان له پاکسـتان، هه‌رچه‌نده مۆڵن گوتیشی ئه‌و دڵنیایه که ئه‌و چه‌کانه‌ی له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه به پاکسـتان ده‌فرۆشرێن له دژی ئه‌لقاعیده و گروپه تێرۆریسـته‌کانی تر وا ده‌سـتکراوه به به‌کارهێنانیان.