عه‌ره‌بستانی سعودیه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی که بووه مایه‌ی کوشتنی یه‌كێک له دیپلۆماته‌کانی له پاکستان و به کرده‌وه‌یه‌کی تاوانکاری ناودێری کرد.
عه‌ره‌بستانی سعودیه ده‌ڵێت( حه‌سه‌ن ئه‌لقه‌حطانی) له کاتێکدا کوژراوه که له ڕێگادا بوو بڕوات بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی له کۆنسۆڵخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له شار‌ی که‌راچی.
پۆلیسی پاکستان ده‌ڵێت چه‌ند چه‌کدارێک به‌سه‌ر مۆتۆرسایکله‌وه ته‌قه‌یان له (حه‌سه‌ن ئه‌لقه‌حطانی) کردووه له کاتێکدا که به ته‌نها له نێو ئۆتۆمبێله‌که‌یدابوو.
ده‌ڵێن ئه‌لقه‌حطانی له ئۆفیسی ئاسایشی کۆنسۆلخانه‌که‌دا کاری ده‌کرد.
مه‌به‌ست له‌و کوشتنه هێشتا نادیاره و تا ئێستا هیچ که‌سێکیش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
ئه‌م هێرشه‌ش چه‌ند ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو که دوو هه‌نارۆک هاویشترایه کۆنسۆڵخانه‌ی سعودیه‌وه له که‌راچی. که‌س له‌و هێرشه‌دا بریندار نه‌بوو.