ڕێبه‌رانی پارتیه سیاسیه ڕکابه‌ره‌کانی پاکستان له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ وتووێژ له‌سه‌ر تۆمه‌تبارکردنی ئه‌م دواییه‌ی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان حکومه‌تی پاکستان و کۆمه‌ڵێکی ملیشیای سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌وه.
وتووێژه‌کان هاتووه له‌م ده‌مه‌ی هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌مه‌ریکا چاو ده‌خشێنێته‌وه به‌وه‌ی تۆڕی ئه‌لحه‌قانی به ڕێکخراوێکی تێروریستی له قه‌ڵه‌م بدات یان نا.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی له لایه‌ن یوسف عه‌لی ڕه‌زا گه‌یلانی سه‌ره‌ك وه‌زیران ڕێکخراوه ، 58 ڕێبه‌رانی سیاسی و ئاینی و پارتیـیه‌کان و هه‌روه‌ها هینا ڕه‌بانی خاری وه‌زیری ده‌ره‌ی پاکستان تێدا ئاماده ده‌بن.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌دمیراڵ مایك مۆڵنی سه‌رۆکی ستونه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تۆڕی حه‌قانی به لقێکی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌زگای زانیاری پاکستان له قه‌ڵه‌م دا به‌ڵام پاکستان نکوڵی لێده‌کات.
له گه‌واهیدانێکی بۆ کۆمیته‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات، مۆڵن كۆمه‌ڵه‌ی ملیشیاکانی تاوانبار کرد به هێرشکردنه سه‌ر ئامانجه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان. به‌ڵام کۆشکی سپی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا تێبینیـیه‌کانی مۆڵنی په‌سه‌ند نه‌کرد و سوور بوو له‌سه‌ر گرنگی پاکستان بۆ یارمه‌تیدان له به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرزم.