ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵـگر له نزیـک ئیسلام ئابادی پایته‌خت که‌تووه‌ته خوارێ و هه‌موو سه‌رنشینه‌کانی ناوی گیانیان له‌ده‌سـتداوه که ژماره‌یان 127 که‌س بووه.
فڕۆکه‌که که هی هێڵی ئاسـمانی بۆجا و له جۆری بۆینگی 737 بووه له فڕۆکه‌خانه‌ی شـاری که‌راچی باشوری پاکسـتانه‌وه هه‌سـتاوه و کاتێـک هه‌وڵی نیشـتنه‌وه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌ی ئیسلام ئاباد داوه که‌تووه‌ته نێو هه‌ور و برووسکه‌وه و تێـکشـکاوه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌مه یه‌که‌م گه‌شـتی ئه‌و فڕۆکه‌یه له که‌راچیـیه‌وه بۆ ئیسلام ئاباد بووه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن فڕۆکه‌که له شوێنێـکی قه‌ره‌باڵغی دانیشـتواندا که‌تووه‌ته خوارێ. ده‌شڵێن پـێده‌چوو به‌ر له‌وه‌ی به‌رببێته‌وه ئاگری گرتبێت. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن که‌س له‌سه‌ر زه‌وی زیانی پـێ‌نه‌گه‌یشـتووه.
تیمه‌کانی فریاگوزاری سیڤیلی و له‌شـکری ڕه‌وانه‌ی شوێنی که‌وتنی فڕۆکه‌که کراون. سه‌رۆکی تیمی فریاگوزاری له‌شـکری گوتی هه‌تا ئێسـتا ته‌رمی 110 که‌سیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی فه‌رمانی ئه‌نجامدانی لێـکۆڵینه‌وه‌ی له ڕووداوه‌که داوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی حه‌وتی سـاڵی 2010 فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵـگری هێڵی ئاسمانی ئێربلوو له شـاخێـکی نزیـک ئیسلام ئاباد تێـکشـکا و له ئاکامدا هه‌ر 152 که‌سه‌که‌ی ناوی گیانیان له‌ده‌سـتدا.