Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکی بەهێز لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان 22 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی پاکستان دەڵێن تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویداوە لە بازاڕێکی قەرەباڵغی شارۆچکەیەکی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە لە نزیک سنووری ئەفغانستان و بەهۆیەوە بە لایەنی کەم 22 کەس کوژراون و زیاتر لە 70 کەسی تریش برینداربوون.

شایەتحاڵ و سیاسیەکان لە شارۆچکەی پاراچناری ناوەندی ئیداری ناوچەی نیمچە ئۆتۆنۆمی کوڕامی خێڵەکی دەڵێن لە بەردەم دەرگای مزگەوتێکی شیعە کە تایبەتە بە ژنان تەقینەوەکە بووە.

کاربەدەستانی ناوچەکە دەڵێن خۆکوژێک ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندۆتەوە. کۆمەڵی "جەماعەتولئەحرار" کە لە تاڵیبان جیابوونەتەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند.

سوپای پاکستان لە ڕاگەیاندنێکدا وتی هەلیکۆپتەریان ناردووە بۆ ئەو ناوچە خێڵەکیە دوردەستە تاوەکو بە خێرایی بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن.

نەواز شەریف سەرۆک وەزیری پاکستان هێرشەکەی ئیدانەکرد و جەختی کردەوە پاکستان سوورە لەسەر لە ناوبردنی تێرۆرزم لە وڵاتەکەیدا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG