له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و پاکستان ئاڵۆزی تێکه‌وتووه، به‌ڵام نه‌بۆته هۆکارێک بۆ پچڕانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان هه‌ردوو وڵات.
موجیبولڕه‌حمان شامی، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی نیوس له پاکستان ده‌ڵێت ڕاسته پاش ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی ئه‌یبت ئاباد گورزێکی توند به‌ر په‌یوه‌ندی نێوان پاکستان و ئه‌مه‌ریکا که‌وت و ده‌شڵێت به سه‌ردانه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌یکی بۆ ئیسلام ئاباد ناتوانرێت بگوترێت هه‌موو شتێک ئاسایی بووه‌ته‌وه‌و وه‌کو ڕابوردوی لێهاتۆته‌وه، به‌ڵام بێ گومان تا ڕاده‌یه‌ک سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ پاکستان سود به‌خش ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌کان.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه ، به‌ڕێز شامی ده‌شڵێت کۆنترۆڵ کردنی دیارده‌ی تێرۆریزم ڕاسته له‌ناو بردنی ئه‌و دیارده‌یه ده‌بێت پاکستان بیکات به‌ڵام ده‌که‌وێته سه‌ر کاره‌کانی ئه‌مه‌ریکاش که پێویسته یارمه‌تی گه‌لی پاکستان و حکومه‌تی پاکستانیش بدات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:37 خوله‌که.