Accessibility links

پاکستان: لە تەقینەوەیەکدا لە لاهۆر 8 کەس دەکوژرێن


کاربەدەسـتان لە پاکستان دەڵێن ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێـک لە نێو ناوەندێـکی بازرگانی لە شاری لاهوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە 8 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و 20 کەسی دیکە برینداربوون.

شایەنی باسە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا زنجیرەیەک تەقینەوە و کاری خۆکوژی ڕوویانداوە لە پاکستان لە ئەنجامدا 125 کەس کوژراون.

ئەم هێرشانە لەلایەن چەند گروپێکی چەکداری توندڕەوەوە ئەنجامدراون، لەوانە چەکدارانی داعش و جەماعەت ئەحراری تاڵیبان کە بوونەتە هۆی گیان لەدەسـتدانی سەدان هاوڵاتی لە ناو وڵاتەکەدا.

XS
SM
MD
LG