حکومه‌تی پاکسـتان به‌هۆی پـیشـاندانی بابه‌تی ڤیدیۆیی که سووکایه‌تیکردن به ئاینی ئیسلام له‌خۆده‌گرێت، هه‌ر بۆیه ماڵپه‌ڕی YouTube ی به‌ربه‌ست کردووه، ئه‌مه‌ش به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێـکی ناوداری هاوشێوه‌ی به هه‌مان هۆ سـانسۆرکرد.
له‌و باره‌یه‌وه کاربه‌ده‌ستانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی و بێ سیم فه‌رمانیان داوه‌ته دابینکارانی خزمه‌تگوزاری ئنته‌رنێت ئه‌مڕۆ YouTube به‌ربه‌ست بکه‌ن، وه‌ک ده‌ڵێن به‌هۆی پـیشـاندانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که تا دێت مه‌سه‌له‌ی سـووکایه‌تی به ئاین له‌خۆده‌گرن.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه پـیاده‌کردنی ئه‌م هه‌نگاوه له دژی YouTube به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه هات که دادگای پاکسـتانی فه‌رمانی به‌ربه‌سـتکردنی کاتی ماڵپه‌ڕی ناوداری کۆمه‌ڵایه‌تی Facebook ی دا به‌هۆی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی که مشـتومڕی لێ‌که‌وتۆته‌وه، ئه‌وه‌ی هانی به‌کارهێنه‌رانی ده‌دات له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا وێنه‌ی پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د بکێشن.