هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئاوی لافاوه‌کانی پاکسـتان به‌ره‌و ناوچه‌کانی باشوری ئه‌و وڵاته ده‌ڕوات، به هه‌زاران که‌س ماڵ و حاڵی خۆیان جێده‌هێڵن له‌و ناوچانه‌ی که چڕترین ڕێژه‌ی دانیشـتوانی هه‌یه.
له‌شـکر له ناوه‌ندی پونجاب و هه‌رێمی سندی باشوری وڵاته‌که یارمه‌تی خه‌ڵـکه‌که ده‌دات له چۆڵکردنه‌که، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پـێشـبینی ده‌کرێت بارانبارینی وه‌رزی له‌و ناوچانه‌دا به‌رده‌وام بێت.
ئاوی لافاوه‌کان ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتانی وێران کردووه و زیان به ماڵ و حاڵی زیاتر له 3 ملیۆن که‌س گه‌یاندووه و ئێسـتا ئه‌و خه‌ڵـکه به ده‌ست که‌می خۆراک و ئاوی خاوێن دهنانڵێنن.
به لایه‌نی که‌م 1500 که‌س به‌هۆی ئه‌و لافاوانه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له که‌شمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاکسـتان به لایه‌نی که‌م 20 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا کاتێـک پاسه‌که‌یان که‌وته ناو ئاوی ڕووبارێـکه‌وه که به‌هۆی بارانه‌کانه‌وه ئاسته‌که‌ی به‌رزبۆته‌وه.