هه‌تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش بارانبارین ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتانی گرته‌وه و خراپـترین لافاوی لێ که‌وتۆته‌وه که به بیری خه‌ڵـکی ناوچه‌که‌دا دێت و تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 1400 که‌س.
هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتن کۆسـپیان هاتۆته به‌رده‌م به‌هۆی تێـکچوونی ڕێـگا و بان و پرده‌کان و ئه‌و زیانانه‌ی به ده‌زگا خزمه‌تگوزاریـیه‌کان گه‌یشـتووه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت لافاوه‌کان کاری کردۆته سه‌ر زیاتر له 3 ملیۆن که‌س و هه‌ندێـک له ڕزگاربووان ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به کاردانه‌وه‌ی حکومه‌ت له ئاست کاره‌سـاته‌که ده‌ربڕی.
ڕێـکخراوی یونیسێفی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت پـێویسـتیـیه‌کی زۆر به خوراک و ئاوی خاوێن بۆ خواردنه‌وه هه‌یه و ده‌شڵێت مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی جێی نیگه‌رانیـیه‌کی گه‌وره‌یه.
به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانیش ده‌ڵێت ئه‌و له‌و ناوچانه کارده‌کات که زۆرترین زیانیان پـێـگه‌یشـتووه، وه‌کو پـیشـاوه‌ر و ماردان و چارسه‌دا و نۆشێره. کۆمه‌ڵه‌که هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات که له‌وانه‌یه نزیکه‌ی 2 ملیۆن که‌س له ناوچه‌که پـێویسـتیان به کۆمه‌کی خۆراک هه‌بێت.
گوته‌بێژێـکی خاچی سوور له واشـنتن (سایمۆن شۆرنۆ) به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت مه‌ترسیـیه‌کی گه‌وره هه‌یه ئاوی ناوچه زیان لێـکه‌وتووه‌کان پـیس بـبن.